لە ١ئایار:بەهەبوونی زەنگی هاودەنگی کۆی شەقامەکان بڕازێننەوە لەتێکۆشانی هەقخوازانەی جەماوەریانەدا .

0
بارودۆخی کوردستان ڕۆژ دوا ڕۆژ وێرانتر دەبێ لەڕوویی تەشەنەکردنی ملهوڕییەکانی چەوسێنەروگەندەڵکارودزەکان کە دەبێتە تەشەنەکردنی بێکاری وهەژاری و چەوسانەوە وبێ مافی یەکان و سەرهەڵدانی چەندین دیاریدەی ناهەمواری دژەئینسانی و نایەکسان و تاوانکاری کۆمەڵایەتی زۆر بەداخەوە ئەوەش ئەنجامی ئەوەیە کە مرۆڤ کراوەتە کاڵایەکی هەرزان فرۆش ڕۆژ دوای ڕۆژ بەها و نرخی مرۆڤایەتی بوون لەدەست دەدات لەسایەی سستەم و دەسەڵاتی چەوسێنەری بنەماڵەکانی دەسەڵاتدا.
بۆ ڕاگراتن و کۆتایی هێنان یان کەم کردنەوەی هەر یەکەیان کە لەم ملهوڕی وتاوانکارییانە ناچارین هەریەکەمان پەیوەست بین بە تێکۆشانی هاودەنگی جەماوەرییانە کە ڕاستگۆیانە بەرەو ڕێکخراو بوونێکی ڕادیکاڵانەی شۆڕگێڕانەی ئینسانیانە هەنگاوی کرداری زیاتر بنێین .
لەبەرئەوەی هەروەستانێک و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستێکی یەکسانیخوازانە زیاتر دەبێتە هۆکاری بەکاڵاکردنی مرۆڤەکانی کۆمەڵگە بەگشتی کە ڕێرەوی ژیانێکی باشتر سەخترو پڕ دژوارتر دەکات بۆ خەڵکی کۆمەڵگە .
کەوایە هەنگاوە دروست وئینسانییەکە ئەوەیە کە هەریەکەمان دڵسۆزانە وڕاستگۆیانە بەرپرسیارێتی بوون لەپاراستنی شکۆوماف وبەهاو وئازادییەکان لەئەستۆبگرین هەرچی زووترە دەست لەناو دەست پەیوەست بین به تێکۆشانە ڕادیکاڵە چینایەتی یەکە لەپێکەی بزوتنەوەی جەماوەری دا بەهەبوونی بەدیل وئەڵتەرناتیڤێکی ئینسانیانە ئەوەیش باوەڕبوون بە ئیدارەدانی شورایی کە بەمانایی بەشداری ڕاستەوخۆی هەریەکەمان لەئیدارەدان وبەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا .
لەئێستادا بەرەو یاد کردنەوەی ڕۆژی جیهانی ١ی ئایار دەچین کە ڕۆژی هاوخەباتی چینی کرێکارە ،ڕۆژێکە بۆ گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی بزوتنەوەی کرێکاری دەبا ئەو ڕۆژە لەسەرجەم کوجە وگەڕەک و شارەکاندا گەشاوە بکەین لە تێکۆشانێک کە مێژووێکی درەوشاوەی پڕشنگدار تۆماربکات لە هاودەنگی چینایەتیمان کە زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگەین بێ ماف وچەوساوە و نایەکسانین لەشێوەوجۆری ژیان لەگەڵ ملهوڕەکانی دەسەڵاتی دزوتاڵانچی چەوسێنەری بنەماڵەکاندا .
هەرچی زووترە بەرەی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازانە لەهاوپشتی شورایی دا فراوانترو گەشاوەتری بکەین .
بەجۆرێکی ڕادیکاڵانە ئەرکمانە هەنگاوبنێین بۆ ئاڵوگۆڕکردن و هێنانەدی ژیانێکی باشتر .
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
٢٣/٤/٢٠٢٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.