ئازادی بۆ شێروان شێروانی

0
کاتێک مرۆڤێک زیندانی دەکرێت بە هەر تۆمەتێک دواتر سزا و حکوم دەدرێت مافی ئەوەی هەیە کە لەلایەن خانەوادە و کەسوکارو هاوڕێیانەوە سەردانیبکرێت.
بەڵام لەکوردستان ئەو مافە بەزۆرێک لەزیندانەکان نادرێت ،یەکێک لەو زیندانانە شێروان شێروانییە کە وێڕای ئەوەی لەژێر بیانوی ناڕەوا و نادروستدا زیندانی و سزا درا بەحکوم دانی لەلایەن دادگای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کەپێدەچوو زیاتر بەهۆی هەبوونی جیاوازی فکروبۆچوونی سیاسی یەوە سزا درابێت نەک وەک ئەوەی تاوانێکی ئەنجام دابێت هەر ئەمەشە وایی کردوە زۆر دڵڕەقانە و نا ئینسانانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن کە پێچەوانە و دژ بە هەبوونی مافەکانی جیهانی مرۆڤە.
ئێمە داوای دەست بەجێ ئازاد بوونی دەکەین و پێویستە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێم دەست هەڵبگرێت لەوجۆرە کارە دڕندانەو نامرۆڤانەەدژی شێروان شێروانی و چالاکوانی سیاسی ومەدەنی و ڕۆژنامەنووسان.
نا بۆ زیندانی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان .
بەڵێ بۆ هەبوونی ئازادی بێ مەرجی سیاسی لەکوردستان .
بژی تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.