دەزگای پاراستن و میتی تورکیا کارئەکەن بۆ لەناوبردنی بەها جوانەمرۆڤایەتی یەکان

0

دەزگای پاراستن و میتی تورکیا کارئەکەن بۆ لەناوبردنی بەها جوانەمرۆڤایەتی یەکان

ڕووناک احمد 

دەزگای پاراستن و میتی تورکیا بە سیستماتیک پێکەوە کارئەکەن بۆ هەڵوەشانەوە و لەناوبردنی بەها و نرخە کۆمەڵایەتی و کولتوری و هونەریەکانی خەڵکی کورد، بە وردیش لەسەر باشوری کوردستان کار ئەکەن بەتایبەتی لەسەر ژنان. دەمێکە ئیش لەسەر بێبەھاکردن و بێنرخکردنی ژنان دەکەن کە  ھەمو دەزانین ڕێکخستن و پەروەردەکردن لە خێزان و کۆمەڵگادا لەڕێی ژنی ھوشیارەوە دەکرێت بۆیە بەهەمو توانای دەزگای پاراستن و میتەوە ژنیان کردوە بە ئامانجی خۆیان و کاریان لەسەر ئەکەن. لەڕێگەی کۆمەڵێ ژنی لەشفرۆشەوە ئەیانەوێ جوانیەکانی ژنانی کورد ناشیرین بکەن.  کاتێ سەرنجی دنیا لەسەر ژنانی ڕۆژاوابو، کچە شەڕڤانەکان بونە نمونەی ئازایەتی و شەڕڤانی ئازادی، پاراستن و میت ئەوەیان پێ قبوڵ نەکرا، بەپەلە هێلی لۆڤ و ئەڤین ئەسۆیان بە ماکیاج و جلی ئوتوکراو و پێڵاوی پاژنە بەرزەوە ناردە ڕەبایەکانی زێڕەڤانی و وێنەیەیان گرتن و بڵاویان کردەوە، تا لە بەرچاوی دنیا ئەو ڕاستیانە بشێوێنن و پێیان بڵێن ئەمانە نوێنەری ڕاستەقینەی ژنی کوردن. ئەوە نزیکی ساڵێکە جانێ حەیران بەهۆی هونەر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانیەوە لە زیندانەکانی تورکدایە و ئەشکەنجە ئەدرێ، میت و پاراستن لەڕێی پۆرنۆیەکەوە ئەیانەوێ کەسایەتی تێک بشکێنن، ژنێکی لەشفرۆشیان لە تورکیاوە هێناوە، ناو و کەسایەتی و هونەرەکەی جانێ حەیران بە ناشٮیرینترین شێوە بەکار ئەهێنێ و میدیاکانی باشوریش ڕۆژانە بەرنامەی بۆ ساز ئەکەن. لەم پرۆسەی شێواندن و وێرانکردنەی هونەر و کولتور و کەسایەتی کورددا لەپاڵ پۆرنۆکانی باشوردا کۆمەڵێ ژنە پۆرنۆی بەشەکانی تری کوردستانیش بەکار ئەهێنرێن. نابێ خەڵکی هوشیاری باشوری کوردستان بەتایبەتی ژنان ئەم گەمە قێزەونە قبوڵ بکەن کە بە ئاشکرا و بەبەرچاومانەوە شیرازەی خێزان و کۆمەڵگایان هەڵوەشاندوەتەوە و کەسایەتی ژنیان وردوخاش کردوە.سیاسەتی هەڵەی لایەنە سیاسی و ئایدیۆلۆجیە جیاوازەکانی کوردستان ژنیان کردوە بە ئامانج بەو جۆرەی کە مەبەستیانە یاریان پێ ئەکەن، پێش حکومڕانی ئەو دەسەڵاتە کوردیە لەباشوردا، زۆربەی ژنان و کۆمەڵگای کوردی خاوەنی کولتورو بەھا کۆمەڵایەتیەکانی خۆیانبوو، خاوەنی ڕێزو تەقدیربون، خاوەنی پەروەردەیەکی جوانبون وەبەرھەمی ئەو فەرهەنگە کوردیە پاکە چەندین نەوە کچ و کوڕی هوشیار و شۆڕشگێربو کە قبوڵی داگیرکاری و سیاسەتە زاڵمانەکانی عێراقیان نەدەکردو ئامادەبون پۆل پۆل لەو پێناوەدا شەھیدبن و لەسێدارە بدرێن. ژنان بەسەربەرزیەوە خەریکی کار و ژیانبوون، نوێژو ڕۆژوی خۆیان دەکردو کولتورو دابونەریتە کوردەوەریەکەی خۆیشیان بەخۆشەویستیەوە بەڕێئەکرد ،ژنان لە گۆێئاگرداندا بە دەم چیرۆک وھۆنراوە و خۆشەویستیەوە مناڵیان پێ ئەگەیاند. ژن ئەگەر بێ ئیرادە و بێ هۆش نەکرێ ئەتوانێت بەباشی ڕێخەرو بەڕێوەبەری خێزان و کۆمەڵگا بێت … بەپێی ئەزمون و ڕوداوەکانی مێژوو گەربتەوێت کۆمەڵگایەک وێران کەیت ئەبێت پێش ھەموشت کەسایەتی ژن وێران کەیت بەجۆرێک کە مرۆڤێکی بێ کەسایەتی و نامۆی لێ دروست بکەیت، وەک ئەوەی کە ئێستا بەسەر ژنی باشوریاندا هێناوە، لەلایەک لەڕێی ڕێکخراوو حیزبی ئیسلامی و کەسایەتیە توندڕەوەکانەوە ژنان هان ئەدەن و ناچاریان ئەکەن کە پۆشاک و سەرپۆشیان وەک ژنەکەی ئەردۆغان یان ژنەکەی حەسەن نەسروڵابێت، بۆ ئەوەش فیستیڤاڵ و ئاهەنک و پێشبڕکێیان بۆ ساز ئەکەن. لە دیوێکی ترەوە لەڕێی دەسەڵاتی بەناو عەلمانی و مۆدێرنەوە بە پشتگیری میدیا و توانای حوکومەت و کاراکتەرەکانیەوە هەمو ئازادی و مافەکانی ژنیان لە ڕوتکردنەوە و بێ بەهاکردن و بەکاڵاکردنی ژنان ئەبینن، دەیان کەناڵی تەلەفزییۆنی سوک و فیستیڤاڵی بێ ناوەرۆکی وەک شاجوان و ڕەنگەکان و بەناو مۆدێلەکانیان بۆ سازکردون تا کۆی کچ و ژنی ئەو هەرێمە چاویان تێبڕن و لاساییان بکەنەوە. پاشماوەی کۆمەڵگاش کە لەدەرەوەی ئەم دوو هێرشەن کە بۆ شێواندن و ناشیرینکردنی ژن و شێواندنی فەرهەنگی کوردی ئەدرێ، وەک تەماشاچی لەدورەوە سەیری کێبڕکێی داڕمانی سەرتاسەری کۆمەڵگا ئەکەن و هیچیان پێناکرێ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.