لە رێگای بەڕێز قونسوڵی ئەڵمانیای فیدراڵ لە شاری هەولێر
بەڕێز: سەرۆك كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ بەڕێز: سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیای فیدراڵ بەڕێز: سەرۆكی پەرلەمانی كۆماری ئەڵمانیا بەڕێز: باڵوێزی ئەڵمانیا لە كۆماری عێراق بەڕێز كۆنسۆڵی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر پاش سڵاو بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكانی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ هاوشان لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا و یابان و …. لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو رۆڵیان هەبوو لە فرۆشتنی بەشی زۆری چەكی كیمیاوی بە رژێمی بەعسی روخاو, ئەویش ئەو چەكانەی لە قەڵاچۆكردنی هاووڵاتیانی كوردستان بەكار هێناو ئاكامەكەشی دەیان هەزار هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی,
نموونەیەكی دیاری تاوانەكانیش كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە بوو كە لە رێكەوتی 16-3-1988 لە لایەن رژێمی بەعسەوە, هاوشان لەگەڵ شاری هەڵەبجە 250 جاری دی كوردستان لە نێوان ساڵانی 1987-1988 بەو چەكانە كیمیاباران كرا,
تا ئێستاش سەدان لەو قوربانیانە كە بە چەكەكانی ئەو وڵاتانە كیمیابارانكران بەدەم ئازارەوە دەتلێنەوە, ناوە ناوەش بە مردنی هەر یەكێكیان ژمارەی تازە دەخەنە سەر 5000 قوربانییەكەی چەكی كیمیاوی شاری هەڵەبجە, هەزارانی ناوچەكانی دیكە,
هەر بەهۆی ئەو تاوانەشەوە شاری هەڵەبجە چووە پەرتووكی گینزەوە وەك یەكەم شار لە مێژووی مرۆڤایەتی زۆرترین قوربانی سڤیلی دابێت بە چەكی كیمیاوی لە مێژووی مرۆڤایەتی. ئێمە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوینەتەوە, وێڕای ئەوەی سوپاسی ئەڵمانیا دەكەین كە هەڵوێستی باشیان هەبووە لە مامەڵەكردنی مرۆڤدۆستانە لە گەڵ پەنابەرانی ئێزیدی و ناساندنی ئەو تاوانەی بەرامبەریان كراوە بە جینۆساید و دادگاییكردنی تاوانبارانی داعشی تیرۆریست و هاوكاری پێشمەرگە لە شەری دژ بە تیرۆریستان, وە ئەڵمانیا رۆڵی پێشەنگانەی هەبووە لە بەرەو رووبوونەوەی مێژووی رابردووی خۆی لە ئاستی جیهانی,
هاوكات وەكو ساڵانی رابردوو چەند داواكاری سەرەتایی دوبارە دەخەینەوە بەردەست ئێوەی بەڕێز, كە بۆ چەندین ساڵە داوایان دەكەین, بە داخەوە بۆ جارێكیش وەڵامتان نەداینەوە, داواكارییەكانیش ئەوەندە زۆرو گەورە نین ولاتێكی وەك ئەڵمانیا نەتوانێت جێبەجێیان بكات, هیوادارین ئێوەی بەڕێز بە رۆڵی مرۆڤدۆستانەی خۆتان هەڵبستن لە پشتیوانیكردن لەم داواكارییانەو نەفرەت لەو مێژووە ناشرینەی رابردوو بكەن كە بە چەكی كیمیاوی كۆمپانیاكانتان بەشداریتان كرد لە لە تاوانەكە وەك زۆر وڵاتی دیكە لە جیهان,
دیارە ئەڵمانیا وڵاتێكی پێشەنگە لە رۆژئاواو جیهان لە قەرەبووی قوربانیان و داوای لێبوردنكردن ” هۆلۆكۆست, نامیبیا, ئەرمینیا” داواكارییەكانمان بریتین لە: – حكومەتی ئەڵمانیا بە فەرمی دان بە تاوانەكانی جینۆسایدی كورددا بنێت وەك جینۆساید, كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی دانی پێدا ناوە, هاوكات تاوانی جینۆسایدی ئێزیدی و كریستانەكان و شەبەك كە هێزی تیرۆریستی داعش ئەنجامی دا.
– حكومەتی ئەڵمانیا بەشداری بكات لە كەمكردنەوەی ئازاری بریندارانی چەكی كیمیاوی لە كوردستان بە چارەسەركردنی بریندارەكان لە وڵاتی ئەڵمانیا. – لە بری ئەوەی رۆژانە ڤیزا دەدەن بە بارزرگانان و دەوڵەمەندان و بەرپرسانی ئەم وڵاتە و كارئاسانیان بۆ دەكەن بۆ گەشتكردن, ڤیزا بدەن بە بریندارەكانمان بۆ چارەسەركردنی پزیشكی لە وڵاتەكەتان, وە وەك قەرەبوییەك ژمارەیەك كورسی خوێندن بۆ منداڵانی برینداری كیمیاوی لە زانكۆكانتان تەرخان بكەن.
– پزیشك و دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری برینداران دابین بكەن.
– وەك چۆن تاوانبارانی داعش ددگایی دەكات, هەمان هەنگاو بنێت بۆ بە دادگایی گەیاندنی تاوانبارانی تاوانی ئەنفال, هەڵەبجە, جینۆسایدی بارزانییەكان, جینۆسایدی كریستان و شەبەك و كاكەیی و …. وە داداگاییكردنی ئەو كۆمپانیایانەی چەكی كیمیاویان فرۆشتووە بە رژێمی پێشووی عێراق, بۆ ئەم مەبەستە لە ئاستی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەنگاو بنێت .
-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید-
kwg -تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – Koncicc -تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN -رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
-رێكخراوی جیهانی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی-www
-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
-گۆڤاری تۆبزاوە –
رۆژنامەی نگرە سەلمان
– رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
-كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان
بۆ دوبارە نەبوونەوەی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە, داوا دەكەین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی 37 ساڵ لەمەوپێش رژێمی بەعس شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بە گازی كیمیاوی كیمیاباران كرد, لە ئەنجامی ئەم تاوانە زیاتر لە 5000هاووڵاتی سڤیلی ئەم شارە بوونە قوربانی و نزیك دە هەزاریش بریندار بوون, رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەكەی لە هەڵكشاندایە بەهۆی مردنی بەردەوامی بریندارەكانەوە. ئێمە لە یاداوەری 37 ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا, لە پێناو دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەكەمان, داواكارین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی .
ئەگەر ئەم داواكارییەی ئێمە كە 20 ساڵە دوبارەی دەكەینەوە ئەگەر جێبەجێ بەكرابایە, ئێستا كەیسی تاوانەكانی سنجار و دوزو شارو شارۆچكەكانی دیكە بە سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانەكان بە جینۆساید لە سەر ئاستی جیهانی دەناسێننران, یاخود هەر رویان نادا, تاوانكارانیش لە سزا رزگاریان نابوو, بۆیە لەم یادەدا داواكارین
: -بە زوترین كات عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتیەوە, پێویستە پەرلەمانتاری كوردستان لە بەغدا بە پشتیوانی ئازادیخوازان و دیموكراسیخوازان كاری جدی بكەن بۆ ئەم مەبەستە. -دۆسیەی بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ببێتە یەكێك لە خاڵەكانی گفتوگۆی لایەنە كوردستانییەكان لە گەڵ بەغداو هەر لایەنێكی دیكە. -عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی كورد بكات و سەرۆك كۆمار لە بڕی وڵاتی بكەری تاوان ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ.
-نابێت تاوانبارانی تاوانە مەزنەكان “ئەنفال, هەڵەبجە, بارزانی, فەیلی, ئێزیدی” لە سزا رزگاریان بێت و پێویستە قوربانیان قەرەبووی مادی و مەعنەوی بكرێنەوە. -پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی تاوانی جینۆساید و داگیركاری كوردستان بداتەوە. تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی- KONCICC 16-03-2025