١١  ساڵ بایکۆت و ٩١ خۆپیشاندان و١٨٢ بەیاننامە نەیجوڵاندن تەنها یەک شەو ڕێگای دزیکردنیانمانگرد بەڵتەچیەکانیان تێبەرداین.

0

 

ئەلتەرناتیڤی شورایی سلێمانی /

ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ /٢/٢٠٢٣   مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازی نوێ دەستیان بەنارەزایەتی وخۆپیشاندان کرد ئەو شێوازە نوێ یەش چونە سەر ڕێگای عەربەت بۆ ڕێگریکردنی ئەوتانکەرانەی کە نەوت وسوتەمەنی بۆ ئێران دەگوازنەوە بەقاجاغ .

ئەمەش وەکو فشارێک بۆ جێبەجێکردنی خواست وداواکارییە ڕەواکانیان کە بریتیە لەپێدانی هەقدەستەکانیان لەکاتی خۆی دا و گەڕانەوەی موچە وقەدەستە نەدراوەکانیان کەماوەی چەند مانگێکە هەقدەستی تەواوییان پێنادان یان هەقدەستەکانیان دوا دەخن .

هەروەها داوای پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایان وفەرمانبەرانی گرێبەستەکان دەکەن و داوای بەنیشتیمانیکردنی کارتی بانکی دەکەن  هەر وەک فەرمانبەران ومامۆستایانی حکومەتی عێراق هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا مووچەو هەقدەستەکانیان پێبدرێت.

لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  نەک وەڵامی خواستەکانی مامۆستایان وفەرمانبەران نادەنەوە بەڵکو بە بەرنامە هێرشی چەکداری دەکەنە سەر خێوەتگەی خۆپیشاندەران وچەندین کەس بریندار دەکەن وچەندین کەس ڕاپێچی زیندانەکان دەکەن.

 

مستەفا عەبدوڵا  ئەندام پەڕلەمان دەڵێت  مامۆستایان ڕێگری لە دزی و قاچاخچیەتی دەگرن ، هێزناردنە سەریان بۆ بەردەوامیدان بە دزی ئەو پەڕی شورەیی و دۆڕانە،ژیان و گیانی مامۆستایان لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانە.
هەروەها عوسمان کاروانی /گوتی بەهێزی سەبازی ڕێگەتان کردەوەبۆ ئەو تانکەرانەی کەداهاتی وڵاتی پێ تاڵان دەکەن .

 

مامۆستا دڵشاد میرانی/ ڕایگەیاند کە سکاڵا دژی بەقاچاخ بردنی نەوت لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ وڵاتی ئێران لە بەغدادو واشنتن بە بەڵگەی تەواوەوە تۆماردەکەین و دەیاندەینە دادگاکانی عێراق و ئەمریکا. 

  هەروەها دەڵێت کە١١  ساڵ بایکۆت و ٩١ خۆپیشاندان و١٨٢ بەیاننامە نەیجوڵاندن تەنها یەک شەو ڕێگای دزیکردنیانمانگرد بەڵتەچیەکانیان تێبەرداین.

 

لەدوایی هێرەشی چەکدارەکانی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سلیمانی بۆسەر خێوەتگەی خۆپیشاندەران کە بەزۆرەملێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگەی کردەوە بۆ ئەو تانکەرانەی کە نەوت بەقاچاغ دەبەن بۆ وڵاتی ئێران بەڵام دواتر مامۆستایان و فەرمانبەران وخەڵکی ناڕازی چوونەوە دەستیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی کردەوە وخێوەتی خۆیان دانا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.