جیاوازی پۆشینی جل و بەرگ لە نێوان غەرب و بالاپۆشی لە ئیسلامی سیاسیدا
جیاوازی پۆشینی جل و بەرگ لە نێوان غەرب و بالاپۆشی لە ئیسلامی سیاسیدا
وەستا جەلال
لە غەربا پۆشینی جڵ و بەرگ ئازادە، هیچ هێز، دەسەلات و حیزبێک ناتوانێت جۆری لەبەر کردنی جڵ و بەرگ بۆ خەڵک دیاری بکات. مرۆڤەکان بەخۆیان بڕیار دەدەن چ جۆرە جڵ و بەرگێک بپۆشن. یاسا و سیستەمی پەروەردە هیچ پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی لەبەرکردنی جڵ و بەرگی مرۆڤەکانەوە نیە. ئەگەر ئیسلامێکی توندڕەو وێنەی جڵ و بەرگی ناشیرن یان لەڕوانگەی ئەوانەوە( ڕوت) بە بەڵگە دەهێنێتەوە، لەدوو شت تێ ناگات. یەکەم: ئەو جڵ و بەرگەی ئەو نیشانی دەدات، هەر کەسێک ئازادە بیپۆشێت یان نەێ پۆشێت. بەزۆر لە ڕێگای یاسا، یان سیستەمی پەروەرده بەسەر هیچ کەس داناسەپێنن. دوەم: خێزانەی، خوشکەکەی یان مندالەکەی خۆی ئازادانە لەغەربا کە ئەو پێی دەڵێت ولاتی ( کافران) حیجاب دەپۆشێت. بەلام لە لایەن ئیسلامی سیاسیەوە، پۆشینی جڵ و بەرگ یاسای بۆ دیاری دەکرێت و دەبێت بە بەشێک لە سیستەمی پەروەردەو ڤێرکردن. مرۆڤەکان بەتایبەتی ژنان بە هیچ شێوەیەک ئازادنین لە پۆشینی هەموو جڵ و بەرگێک. لە ولاتێکی وەکو ئێران وسعودیا، یان لەلایەن داعش و هاوبیرەکانی هەر کچ و ژنێک بەپێی یاسا جڵ و بەرگ لەبەر نەکات بەتوندی سزا دەدرێت. هەموو باشێک باشە، هەموو خراپێک خراپە.