ململانێی پشکەکانی سەرمایە یان بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ؟؟

0
ئەوەی بەبەرچاوی هەموانەوە ڕونە مل ملانێی پشکەکانی سەرمایەیە لەنێوان عێراق وهەرێمدا لەوەش ڕونتر ئەو مل ملانێی بەبانکی کردنەی موچەیە لەنێوان عێراق وهەرێمدا !
بەڵام ئەوەی بەناڕونی ماوەتەوە پشک دارێتی هێزە باڵادەستەکانە لەدەسەڵات و پشک دارێتیەکاندا بەهێزوحیزبە بەناو ئۆپۆزسێونەکانیشەوە لەنێوان دو زۆنەکەدا (زۆنە زێڕینەکان ) ئەوەکەلەزۆنی سەوز دەگوزەرێ (دەنگی ناڕەزایەتی بڵند ترە )خود بەخود سروشتی ئەم زۆنە ناڕازی تر و بۆڵەبۆڵ کەرترە ،،،فرەحیزبی وفرە لایەنترە ،،،بەڵام زاڵ بونی هەمان هەژمۆنی نەتەوەی وناوچەگەری یە کە کێشەی پشک دارێتیەکەی زیاتر قوڵ کردوەتەوە هەمو مل ملانێکانیشیان جگە لەپشک دارێتی زیاتر هیچی دیکە نی یە تائێستا هیچ ناڕەزایەتیەکیش دەسکەوتی کۆمەڵایەتی وسیاسی وئابوری بەدەست نەهێناوە لەژێر کاریگەری هەمان هەژمونی پشکەکاندا هەموناڕەزایەتیەکان سەرکوت کراوە ،،،ئەوەش ڕونە هەتا ئێستا کاریگەری وتارە ناسیونالستیەکان هەموهێزە جیاوازەکانی لەژێر چەترێکدا کۆکردوەتەوە کەهەمو لایەنەکان خودی ئەم دەسەڵاتەیان بەڕێگا چارەسەر ئەژمارکردوەوە هیواوئومێدی خەڵکیشیان پێوە بەستوەتەوە توانای گۆڕینی ئاراستەی ناڕەزایەتیەکانیان نەبوە ؟؟؟
هەمیشە ڕێگربون لەناڕەزایەتیە گشتی وکۆمەڵایەتیەکان و سەرکوتیان کردوە وهەمیشە چەواشەکاریان بۆ هێزەکانی خودی دەسەڵات کردوە ،هەر ئەو (وەهم)ەش سەرچاوەی قوڵ بونەوەی کەمی موچەو بودجە بوە وژیان وگیانی خەڵکی بەش مەینەتیان کردوەتە سوتەمەنی پشکدارێتیان لەدەسەڵاتدا هەر ئەو چەواشەکاریە کەناڕەزایەتیەگشتیەکانیان بەلاڕێدا بردوەوناڕەزایەتی بەنێو مامۆستایانیان هێناوەتە پێشەوە تەواوکەری هەمان مل ملانێی پشکدارێتیەکانە ،،هەرچەندە لە وتارە ئاگرینیەکانیاندا مژدەی شکستی دەسەڵات لێدەدەن بەهەمان شێوە بازرگانی پشک دارێتیان لەودەسەڵاتە دەبەنە پێشەوە و دەمەزەردی هەمان هەژمۆنی ناسیونالستی دەکەنەوە ،،
هەرئەو دەسەڵاتە خۆجێییانە هێندە ستەمکاریان ئەنجام داوە کەهیچ تاکێک لەکوردستان خواستی دەوڵەتی کوردی نی یە هەرئەومل ملانێ و ستەم کاریەشە کێشەی موچەو بودجەی لەنێوان عێراق وهەرێم قوڵتر کردوەتەوە ،،،
ئەم ناڕەزایەتیانە نەریتی ناڕەزایەتی چینایەتی نین ،،هەرچەندەخواستی کرێی کاریش بێت ناڕەزایەتی چینایەتی بۆهەڵوەشانەوەی چینایەتی یە بۆگۆڕینی پەیوەندیەکانی کاروبەرهەم هێنانە ،جێ خستنی کۆمەڵە هەرەوەزیە خۆبەڕێوەبەریەکانە نەک خۆبەستنەوە بەپشکدارێتی وبە بانکی کردنەوە کۆمەڵگا لەتوانایدایە بەوهێزو وزەیە کۆمەڵە هەرەوەزیەکان جێ بخا وکۆتایی بەوستەم کاریە بهێنێ.
✍️ئەکرەم غەریب
Leave A Reply

Your email address will not be published.