کورسی !

0
کێ من ئەناسێ
من چوار قولم هەیە
بێ هەست و سۆزم
لەجیگای خۆم هیچ
جولەو کردنیکم نیە
سەیری هیچ لایەک
چواردەورم خۆم ناکەم
وەهەرگیز بانگی کەس
ناکەم بۆ لای خۆم
هەرکەسێك بیت بۆ
لام ئیسراحەت و پشتم
پێ قایم ئەکات و لاق
لەسەر لاق دائەناو من
بەمڵکی خۆی ئەزانی
من چوار لاقم هەیە
بەڵام هەمیشە دوو
لاقەکان لەکاتی خۆشی
وبوغرا بونی خۆیان دا
پەنام پێ ئەبەن
کەچی ئەو دوو لاقانە
ئەوەندە منیان خۆش
ئەوێ هەست ئەکەن
خاوەنی چوار لاق و
بەهێز کەتوانای سەیر
کردنی چواردەورو
وقسەکەردنیان هەیە
بەڵام لەگەڵ ڕۆژگار
وزەمانە منی چوار
لق وایان پێ ئەکەم
وەکو من بێ هەست و
سۆزو توانای بینین
وبیستنیان نەبێت
وایان بەسەر دێت
کەهەمیشە هەست
بکەن ئەو چوار لقە
ئەوان ئەپارێزێ و
جێگای شانازی کردن
بێت بۆیان
…….ــ
حاجی جلال گڵاڵی مامۆی تەنها
Leave A Reply

Your email address will not be published.