ڕانیە شەوی رابردوو یەکێک لەهێزە ئەمنی یەکان کوژرا !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ڕانیە

 شەوی رابردوو لە ڕوداوێکی تەقەکردندا ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان  لە شاری ڕانیە لە باشوری کوردستان کوژرا و هەروەها سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە دوای ڕووداوەکە مستەفا رەسوول، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، نزیکەی کاژێر 01:00 بەرەبەیان لە رانیە شەڕ لەنێوان چەند گەنجێک روویدا، بەهۆی بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن، کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندارن.

گەنجە کوژراوەکە ناوی ژیناڵ ئیبراهیمە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ، یەکێک لە بریندارەکان بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە. هەتاوەکو ئێستا پۆلیس هۆکاری شەڕەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام دەگوترێت “بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

* ئەوەی پێویستە باس بکرێت ئەوەیە کە لە باشووری کوردستان وێڕای ئەوەی چەند ساڵ جارێک هەڵبژاردنی پەڕلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت و پڕوپاگەندەی ئەوە دەکرێ کە حکومەتی هەرێم هەیە بەڵام هەتا ئێستا نەتواندراوە چەکدارەکانی حیزبەکان لە ناو سوپایەکی بیزامی ڕێکبخرێن.

هەر بۆیە ئەم چەکدارانە لەژێر ناوی جیاوازی دا هەن کە هەر حیزبە وچەند جۆروشێوازی چەکداری جیاوازی هەیە ، زۆر جاریش ئەم چەکدارانەی حیزبەکان مانۆڕی چەکداری ساز دەکەن یان هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەر کەداوای ماف وژیانێکی باشتری کردووە خەڵکی ناڕازی دەکەنە قوربانی  هەروەها  دەبنە تێکدانی ئارامی وئاسایشی هاوڵاتیان لەکوردستان.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.