سلێمانی /خۆپیشاندانی شوفێرانی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان ئەنجامدرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٧/١/٢٠٢٥ لەپارێزگای سلێمانی خاوەن ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتایەکان واتە بێ ژمارەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی داوا دەکەن ریگاچارەیەکیان بۆ بدۆزرێرێتەوە.

هەر بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لەشوفێران نەی ویست ناوی بڵاوبکرێتەوە گوتی حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەدرێژەدان لەچەوسانەوە وبێ مافی یەکان ، ئەوەتا چەندەها ئۆتۆمبیلی بێ ژمارە لەلایەن خودی بەرپرسانەوە هێندراون بۆ کوردستان بەنرخی کەمتر لە ئۆتۆمبیلی تۆمارکرا و خاوەن ژمارە دەفرۆشرێت بەهۆی ئەوەی خەڵک بارودۆخی دارایی باشنییە ئەم ئۆتۆمبیلانەی کڕیوە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنێت بەڵام کێشە ئەوەیە تۆمار ناکرێن وژمارەیان پێنادرێت لەلایەکی تریشەوە لایەنی پەیوەندیداری هاتووچۆ کێشەیان بۆساز دەکات بەهۆی ئەوەی مۆلەتی ژمارەیان نییە.

ئەمڕۆ خاوەن ئۆتۆمبیلەکان وخاوەن تەکسی یەکان هاتوونەتە سەر شەقام لەبەردەم پارێزگاری سلێمانی نارەزایەتی وخۆپیشاندان ئەنجام دەدەن داوا دەکەن حکومەت چارەسەری کێشەکانیان بکات .
