کۆمۆنیزم

0
کۆمۆنیزم
یان کۆلاگری (communis, ‘common, universal’)[١][٢] فەلسەفەیەکی ڕامیاری و کۆمەڵایەتییە، ھەروەھا بزووتنەوەی ڕامیاری، ئابووری و ئایدۆلۆژییە کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی کە تێیدا خاوەندارییەتی ھاوبەش و ئامرازەکانی بەرھەمێنان بێنە کایەوە، ھاوکات چینەکانی کۆمەڵگا، پارە[٣][٤] و دەوڵەت نەمێنێت.[٥][٦] کۆمۆنیزم بە فۆرمێکی تایبەت دادەنرێت لە ناو سۆسیالیزم.
ھێمای چەکوچ و داس سیبمبوڵی کۆمۆنیستەکان
کۆمۆنیزم چەندین قوتابخانەی بیرۆکەیی و فەلسەفیی جیاواز لە خۆدەگرێت، بە گشتی خۆی لە مارکسیزم و ئەنارکۆ-کۆمۆنیزمدا دەبینێتەوە لەپاڵ ئایدۆلۆژییە ڕامیارییەکانیش کە لە دەوری ھەردوو ھزردان، بەپێی کۆمۆنیزم پێکھاتەی کۆمەڵگای ئێستا سەرچاوەی لە سەرمایەداری، ھەروەھا شێوازی ئابووریی و ڕژێمی بەرھەمھێنانەکەی گرتووە. کۆمۆنیزم پێی وایە کە لەم شێوازەدا دوو چینی کۆمەڵایەتیی سەرەکی ھەن کە سەرچاوەی ھەموو کێشەکانن لەناوخۆی کۆمەڵگادا، ئەم کێشانەش لەڕێی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی چارەسەر دەکرێن.
[٧] دوو چینە سەرەکییەکە پێکدێت لە پرۆلیتاریا (چینی کرێکار و زەحمەتکێش)، کە زۆرینەی دانیشتووان پێکدەھێنن لەناو کۆمەڵگادا، ھەروەھا زۆرترین کار و زەحمەتی دەبینن، لەبەرامبەردا بۆرژوازی (چینی سەرمایەدار)، کەمینەیەکن کە قازانج وەردەگرن لەسەر پشتی چینی پڕۆلیتار و خاوەنداریی تایبەتیان ھەیە. بەپێی شیکارییەکان شۆڕش وادەکات کە چینی کرێکار دەسەڵات بگرنە دەست و خاوەندارییەتی ھاوبەش (سۆشیال) لە بەرھەمھێنان دابمەزرێنن، ئەمەش بەبنەمای سەرەکی دادەنرێت لە گواستنەوەی کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیزم.[٧]
لە ساڵی ١٩١٧، کۆمەڵێک وڵات خۆیان بە وڵاتی کۆمۆنیستی ڕاگەیاند: ئەو وڵاتانە لە ژێر بنەمای مارکسیزم-لێنینیزم یان بەبەشێک لەوە بەڕێوەدەبران.
[٨] دواتر لە ساڵانی بیستەکان، ھاوشانی سۆشیال دیموکراسی ئەوا کۆمۆنیزم بووە خواستێکی نێونەتەوەیی لەناو بزووتنەوە سۆسیالیزمییەکان.[٩] بەرفراوانبوونی یەکێتیی سۆڤیەت وەک یەکەم قەوارە و دەوڵەتی کۆمۆنیستی وایکرد کۆمەڵەی مارکسیزم-لێنینیزم و مۆدێلی ئابووریی سۆڤیەت بە جیھاندا بڵاوببێتەوە.[١][a][١٠] زاراوەی “دەوڵەتی کۆمۆنیستی” زیاتر لەلایەن مێژوونووس و شارەزایانی زانستە ڕامیارییەکان و میدیا ڕۆژاواییەکان بەکاردێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن لایەنێکی کۆمۆنیستی بەڕێوە دەبردرێن، بەڵام خودی ئەو وڵاتانە ئەو زاراوەیە بۆخۆیان بەکارناھێنن یانیش ئەوە ڕاناگەیەنن کە گەیشتوونەتە بەدەستھێنانی کۆمۆنیزم، ئەو وڵاتانە خۆیان بە وڵاتێکی سۆشیالیستی دادەنێنن و خۆیان وا دەنوێنن لە پڕۆسەی بنیاتنانی سۆسیالیزمن.[١١][١٢][١٣][١٤] ئەو وڵاتانە چەمکەکانی دیموکراسی نەتەوەیی، دیموکراسی گەل، وڵاتی سۆشیالیستی ھەروەھا وڵاتی کرێکاران و ڕەنجدەرانیان لە خۆناوە.[١٥] ھەندێک لە ئابووریزانان و بیرمەندان مشتوومڕی ئەوە دەکەن کە لەبواری جێبەجێکردندا ئەوا بەشێک لەو وڵاتانەی کە خۆیان بە کۆمۆنیست زانیوە ئەوا لە ڕاستیدا لە فۆڕمی وڵاتێکی کاپیتالیست(سەرمایەدارن).[١٦][١٧][١٨] یانیش چەمکی ئابووری کۆمۆنیزمیان جێبەجێ نەکردووە،[١٩][٢٠] بەو پێیەی کە زۆربەی پێناسەکان دەربارەی کۆمۆنیزم ئەوە پشاندەدەن کە بریتییە لە بیرۆدزێکی ئابووری.
Leave A Reply

Your email address will not be published.