ساڵی تازەتان باش هەمیشە بڕوام بەئازادی ئینسان هەبووە !

هەرکەس هەرچۆنێکی پێخۆشە با جەژن و شادی خۆی بگێڕێت ، بەتایبەت ئەگەر ئەو جەژن و خۆشی و ئاهەنگ گێڕانە بەکۆمەڵ بێت (بۆنمونە خەڵکی گەڕەک و دراوسێ و هاوڕێ و دۆست و کەس و کار ) بۆ من هەر زۆر مایەی دڵخۆشیە ، بەڵام دروست وایە ئەو خۆشی دەربڕینەی تۆ مایەی بێزار کردن و پیسکردنی ژینگە و ناڕەحەتکردنی بوونەوەرەکانی تر نەبێت .
هەڵبەتە هەموو ئاهەنگگێڕان و کۆبوونەوە و خۆشییەک بەتایبەتی ئاهەنگی سەری ساڵ ، خۆڵ و خاشاکێک لەپاشی جێدەمێنێت ، بەڵام کاری دروست ئەمەیە لەپاشدا بەکۆمەڵ و هەرەوەزیانە هەموو پاشماوەکان کۆبکەینەوە . ئەگەرچی من و هاوسەرەکەم زیاتر لە بیست و دوو ساڵە هیچ یەک لەو جۆرە پاشماوانەمان نەبوو ونیە، ئەو شەوەش لەماڵیش نەبووین و نیوەشەوێکی درەنگ گەڕاوینەتەوە ماڵەوە .
سپێدەش کەڕابووین لەپاش بەرچایی خواردن چوینە بەردەرگا و دەستمان کرد بە خاوێنکردنەوەی بەردەرگا و شەقام و باخچەکە كرد و دوو خێزانی تریش هاتن بۆ هاوکاریمان و لەوانەش جوانتر دوومنداڵ بوون هاتن وتیان دەتوانین ئێمەش هاوکاریتان بکەین ؟ وتم هەرزۆر بەخۆشحاڵیەوە دەتوانن، ئێرە بەردەگای ماڵی هەموومانە و بۆ کەسمان جوان نیە بەرماڵەکەمان پڕ لەخۆڵ و خاشاک بێ .
واجوانە بەهەموومان پاک و خاوێن ڕایگرین . منداڵەکان بەخۆشحاڵیەکی زۆرەوە لەتەکمان بەرماڵەکەیان پاکژکردەوە و لەکۆتایدا من سپاسم کردن و وتم وەکو ئەوەی ئێستا هەن بمێننەوە . زەردەخەندەیەکیان بۆ کردم و تەوقەیەکمان کرد و لێک جیابووینەوە .ئەو چیرۆكەی سەرەوە هی دووساڵ بەرلە ئێستایە و ئێستاش بە قسەی هاوڕێیەكی قەرەجم درێژە بەچیرۆكەكە دەدەم.
ئەو بەرلە چوند ساڵ ئەیوت (تۆ ببزوێ لەتەك تۆدا شتێك دەبزوێ)ئەو ڕاستی كرد ئێمە بەرلەدووساڵ دەستمان بۆ پاككردنەوەی بەردەرگای ماڵەكەمان برد و خێزانێكی تریش هاتن و دوو منداڵیش هەرەوەها هەرەوەزیانە چەندساتك پێكەوە كارێكمان كرد كە ئەمڕۆ پاش تێپەڕ بوونی دووساڵ بەسەر هەمان شەو و هەمان بۆنەی جەژنی سەری ساڵدا تێپەڕی و ئێمەش هەروەكو دووساڵ بەرلەئێستا درەنگانێكی شەو گەڕاینەوە بەڵام ئەمشەو ئاسەواری یاری ئاگرینمان بینی بەڵام خۆڵ و خاشاكی لێنەبوو چونكە پاكیان كردبویەوە كەواتە جارێكیتر هەمان وتەی قەرەجی هاوڕێم دووبارە دەكەمەوە (تۆ ببزوێ لەتەك تۆدا شتێك دەبزوێ) .
عزیز شریف
01.01.2025