کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەبێتە مامۆستا

0

لەقۆناغی ئێستادا لەکاتێکدا خەڵک گرێنتینە دەکرێت و خوێندنگا وزانکۆکان لەزۆرێک وڵاتان دادەخرێت بەڵام مناڵان وقوتابیان  هەر چاویان لەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە.بەردەوامیش بەشێکیان بەدوایی فێربوون وزانینەوەن.

کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەبێتە مامۆستا (ڕیم ئەلخولی) کچێکی تەمەن ١٢ ساڵی گوندی ئاتمیدە لە پارێزگای دەقهلیەی میسڕ لە ئێستادا بووەتە مامۆستای نزیکەی ٣٠منداڵی گەڕەکەیان.لەکاتێکدا وڵاتی میسر گیرۆدەیە بەچەندەهاکێشە وقەیران حکومەتیش خۆی دوور دەگرێت لەئاستی بەرپرسیارێتی ، بەڵام بەشێک لەمرۆڤەکان بەئیرادەی ئینسانی یەوە دەیانەوەێت بەردەوام بن لەهەوڵ وپێشخستنی خۆیان و کۆمەڵگاکەیان. ڕیم ئەلخولی نایەوێت مناڵانی گەرەکەکەی تەنها خەریکی یاری کردن بن بەڵکو دەیەوێت لەلای ئەو بخوێنن وفێرە خوێندن بن  لەداهاتووش دەیەوێت ببێتە مامۆستا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.