ئێمە داخستنی ڕاگەیاندنەکانی ڕەژاک، گزنگی بەربەیان، مەرزیە، نوێگەر و ژن تیڤی بەتوندی شەرمەزار دەکەین!

0
یەکێک لەبنەکان وهەنگاوەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە ڕاشکاوانە ودڵسۆزانە باوەربوون بەهەبوونی ئازادی بێ مەرجی سیاسی یە لەلایەن هەر حیزب وڕێکخراو و دامەزراوەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا  بەڵام لەباشووری کوردستان بەردەوام لەمپەرو کۆسپ و ڕێگری زۆر دەخرێتە بەردەم ڕاگەیاندکارو ناوەندە میدیاکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئازادیخوازو یەکسانیخوازەوە ،لەئێستادا لەلایەن دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەشاری سلێمانی چەندین ڕاگەیاند  بە زۆرەملێ داخران .
ئێمە وەکو ناوەندی ڕاگەیاندی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی وشورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان  داخستنی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ژنان، (ڕەژاک، گزنگی بەربەیان، مەرزیە، نوێگەر) و ژن تیڤی بەتوندی شەرمەزار دەکەین.
حکومەتی بەرپرس دەزانین لەئاست داخستن وڕاگرتنی ئەم ڕاگەیاندنانە لەژێر هەربیناوێکدابێت بە ناڕەوا و نادروست و دژ بە بنەماکانی ئاساکانی بواری ئازادی ڕادەربڕینی دەزانین وێڕای ئەوەی ئەو کردەوەیە شەرمەزار دەکەین لەهەمان کاتیشدا داوا لەسەرجەم ناوەند وڕێکخراوەکانی داکۆکی کار لەهەبوونی ئازادی ڕادەبڕین لە کوردستان دەکەین دژ بەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەربگرن داوایی دەست بەجێ کردنەوە وکار ئاسانی کردن بۆ ئەم ڕاگەیاندنانە وسەرجەم هەنگاوێکی میدیایی بکرێت.
هەروەها پێویستە یەکێتی نیشتمانی کوردستان  دەست هەڵبگرێت لەو ملهوڕیانەی کە دژ بە ئازادیی کاری ڕێکخراوەیی، ئازادیی ڕادەربڕین ،دەبێت لەوە دڵنیابن تەنها  تێکۆشانی ئازادیخوازویەکسانیخوازی یە کە کلیلی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشترە  هەربۆیە هەر هەنگاوێکی دژ بەئازادی و شکاندنی شکۆیی ئینسانی ئەنجام دەدرێت پێویستە مەحکوم وشەرمەزاربکرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی
٢/١/٢٠٢٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.