لەهۆڵنداوەهات لەهەولێر دزرا!!
عمرچاوشین ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
دوای ئەوەی گەشتیارێک لەخولیای ئەوەدابوو بەماتۆڕ سکیلەکەی هەموو جیهان بگەڕێت ، بەڵام لەدوای ئەوەی چەند قاڕەیەک گەڕا ،هەرلەو گەشتیەیدا چانسی نەبوو کە ڕێگای عیراقی کەوتەبەر لەهەولێری پایتەختی کوردستا ویستویەتی پشویەک بدات و کەمێک لە سروشت و کلتورەکەی کوردستان ڕابمێنێ ،بەڵام ئەوەندەی نەبرد دڵتەنگیان کرد.
پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەلاپەڕەی خۆی بەشەرمەوە بڵاوی کردۆتەوە .

لە(ئابڕوچونێکی دزینی ماتۆڕێک ئافرەتێكی یوتوبەری هۆڵەندی كەبەماتۆڕ بەهەموو جیهاندا دەگەڕێت ماوەی چەند ڕۆژێك لەهەرێمی كوردستان و شاری هەولێرە لەنوێترین ڤڵۆگیدا كەئەمڕۆ پۆستی كرد ماتۆڕەکەی دەدزرێت.) هاتوچۆی هەرێم ئەوژنە دەناسێنێت ،نوسیویەتی ( نۆرالی ژنێکی هۆڵەندییە بەماتۆڕ بەجیهاندا دەگەڕێت و گەشتی کیشوەرەكانی ئەوروپا و هەردوو ئەمریکای باكور و باشوور و ئەفریقا و ئاسیای کردووە.)
لەوهەواڵە ئابڕو چونەدا دەردەکەوێت ماتۆڕ سکیلەکە نەدۆزراوەتەوەو پۆلیس هیچی تری نەنوسیوە لەسەر ئەوکەسانەی ماتۆڕەکەیان دزیوە.