ڕێکەوتننامەی مێژوویی لە نێوان پەیەدە (PYD) و ڕەوتی چەپی شۆرشگێڕ لە سوریا (تيار اليسار الثوري في سوريا)
واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) و ڕەوتی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا (تيار اليسار الثوري في سوريا) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریە هاوبەشەکان.
هەر دوو بزووتنەوەی ڕەوتی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا و پارتی یەکێتی دیموکرات واژۆکردنی بەڵگەنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی پەرەدان بە میکانیزمەکانی کاری هاوبەش و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری هاوبەشە.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/٧، لە مەڵبەندی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات لە شاری قامیشلۆ، پاش چەندین وتووێژی پێشووتری نێوانیان، بەڵگەنامەکە واژۆ کرا، ئامانجی بەڵگەنامەکە باشترکردنی میکانیزمەکانی کاری هاوبەش و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری هاوبەشە.
بەڵگەنامەکە لەلایەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) (ساڵح موسلیم) و ڕێکخەری گشتی ڕەوتی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا، دكتۆر (غياث نعيسة) و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (ئاسیا عەبدوڵڵا) و وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتی (سامە بەکداش) و هاوسەرۆکانی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەو حزبە (عەریفە بەکر) و (مەزلوم خەلیل) واژۆکرا.
ئەم بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتنە لە ئەنجامی گەیشتن بە دید و ئامانجی هاوبەش دێت، کە مافی گەلانی ناوچەکە زامن دەکات، جگە لە رێککەوتن لەسەر خەباتی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی، و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هەموو هێزە دیموکرات و چەپەکان، بۆ ئەوەی سوریەکان بە هەموو جیاوازیە نەتەوەیی و ئایدیۆلۆژییەکانیانەوە بتوانن ئازادانە چارەنووسیان دیاری بکەن و بڕیار لەسەر داهاتوویان بدەن، لە پێناوی بنیادنانی داهاتویەکی باشتر، کە یەکێتی نیشتیمانی بگەڕێنێتەوە.،
لەسەر بنەمای سیستەمێکی دیموکراسی لامەرکەزی و دەسەڵاتی جەماوەری. بۆ ڕزگاربوون لە داگیرکاری و قۆرغکاری و ستەمکاری و بەتاڵانبردن، ڕاگرتنی ئەو شەڕە وێرانکارییەی نێوان زلهێزە هەژموونخوازەکان کە سوریەکان باجەکەی دەدەن، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە مرۆییەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی پەنابەران و ئاوارەکان ، و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی رفێنراوەکان، لەڕێگەی دادگای گواستراوە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ و تاوانە مرۆییەکان بکرێت.
لە میانی واژۆکردنی بەڵگەنامەکەدا، دكتور غياث نعيسة جەختی کردەوە، کە هێشتا هێزێکی دیموکراسی گرنگ لە گۆڕەپانی سوری ماوە، کە لێپرسراوێتی ئەم قۆناغە مەترسیدارە هەڵبگرێ و بەرژەوەندی گەلی سوڕی لە هەموو ناوچەکان بەرز ڕاگرێ
هەروەها وتی;
واژۆکردنی یاداشتنامەی ڕێککەوتنمان لە بوارەکانی ئیدارەی خۆسەری پەیامێکە کە هێزی دیموکراسی و مرۆیی سووریا ئیدارەی خۆسەر بە چەقی گۆڕانکاری سیاسی دەبینێت، کە پێویستن لە سووریادا بۆ بنیادنانەوەی.
لای خۆشیەوە هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتیی دێموکرات (ساڵح موسلیم) وتی؛ هیوادارین ئەم لێکنزیکبوونەوە هەنگاوێکی سەرکەوتوو بێت.
ئەم تێگەیشتنە لە سایەی خوێنی شەهیدانەوە هاتۆتە دی.
ئەو (ساڵح موسلیم) ئەوەشی زیاد کرد:
واژۆکردنی ئێمە لەسەر ئەم یاداشتە بەردی بناغەیە بۆ ئەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو لایەنەکان بگرێتەوە بۆ هەماهەنگی و کارکردن لە پێناو چەسپاندن و پەرەپێدان و گشتاندنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراسی، بەو پێیەی مۆدێلێکە بۆ سوریای لامەرکەزی داهاتوو.
ئەم بەڵگەنامەیە رێکەوتنی ئەم دوو ڕێکخراوەیە کە لە ساڵی 24/07/2022 واژۆیان کردووە.
وەرگێرانی: ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان
