محمد بن سەلمان لە ژیر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لجين_الهذلول چالاکوانی سعودی ئازاد کرد
محمد بن سەلمان لە ژیر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لجين_الهذلول کچە چالاکوانی سعودی ئازاد کرد. دوایی ئەوەی کچە چالاکوانی مەدەنی چەندین چالاکی ئەنجامدا و ڕەخنەی لەدەسەڵاتی وڵاتەکەی گرت لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی ودژایەتی حکومەت زیندانی کرد،بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی بەرگری کار لەمافەکانی ومرۆڤ وفشاری نێودەوڵەتی کەچەندین چالاکی بۆئازادکردنی (لجين_الهذلول ) ئەم چالاکی یانە بۆتە فشارێکی جدی لەسەر حکومەت وبەرپرسانی سعودیە ،هەربۆیە لە ١٢-٢-٢٠٢١ لەژێر ئەوفشارانەدا محمد بن سەلمان بڕیاری ئازاد کردنی کچە چالاکوانی مەدەنی (لجين_الهذلول ) دا.