پۆلیسێک کوژرا لە سید سادق !
سورە بیتوێنی ئەلتەرناتیڤی شورایی / سیدسادق
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، 16\12\2024 تەرمی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 45 ساڵ بەنێوی ( بەختیار عەبدوڵا حەمە ئەمین). تاوان‌لێ‌کراو شوێنی گولـلـه به‌جه‌سته‌یه‌وه بوو، گه‌یه‌ندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سه‌یدسادق .
به‌پێی زانیاریه‌كان، تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكەی نەزاندراوە. بەڵام بەپێی هەواڵەکان کە بڵاوکراوەتەوە، ئەو هاوڵاتییه تاوانلێکراوە پیشه‌ی پۆلیسه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تەرمەکەی گه‌یه‌ندرایه بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شارەکە.
وەهەروەها زاندراوە کە ، ئاسه‌واری چوار گولـلـه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بووه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەی تاوانەکە. لەدوای ڕووداوەکە پۆلیسی شارەکە به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه .
