لەقەزای کۆیە پیاوێک کوژرا !
سورە بیتوێنی ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ قەزای کۆیە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ،لەبەرواری 15/ 12/ 2024، لە گەڕەکى هەیبەتسوڵتان لەقەزای کۆیە لە ڕووداوێکى تەقە كردندا پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە بەنێوی ( سەرتیپ عەبدوڵا) کوژرا.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی زانیویەتی ،کە تاوانلێکراو دانیشتووی ناحیەی تەقتەق بووە سەربە هەمان قەزا.
هەر بەپێی زانیارییەكان ،لەڕووداوەکەدا فیشەك بەر سەری دەكەوێت و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە قەزای كۆیە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، ژیانی لە دەست داوە.
هۆکاری ئەو ڕووداوە تاوانکاریە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێشەی كۆمەڵایەتی .
لەدوای ڕووداوەکە پۆلیسی قەزای كۆیە دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەو دەست بەجێ دۆسیەی بۆ کردۆتەوە. بەڵام نەزاندراوە کە تەقەکەرەکان دەستگیرکراون یاخود ڕایانکردوە.