کوخی شانە هەنگ [ئەسیوپیا 🇪🇹]

0

خانووە تەقلیدییەکانی شانە هەنگەکانی خەڵکی دۆرزی باشووری ئەسیوپیا ، بەشێوازێکی سەرسوڕهێنەرێکی تەلارسازین کە بە تەواوی لە کەرەستەی ئۆرگانیک  و سروشتی دروستکراون لە دارو ڕووەکەکان .

ئەم پێکهاتانە بە بەرزی ٦ بۆ ٨ مەتر وەستاون و لە بامبۆ و گەڵاکانی ئێنسێت (مۆزی ساختە) و چیمەن و دار دروستکراون.

شێوەی شانە ئایکۆنییەکە هەم کاراییە و هەم جوانکارییە، کە کاریگەری  سروشتی و پاراستن لە توخمەکان دابین دەکات.

چوارچێوەی بامبۆ نەرمی و خۆڕاگری دابین دەکات، لەکاتێکدا گەڵاکانی ئینست ڕووپۆشێکی دەرەوەی بەرگری ئاو دروست دەکەن کە مانەوەی ماڵەکە باشتر دەکات.

یەکێک لە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی ماڵەکانی دۆرزێ، توانای گونجاندنیانە. لەگەڵ ئەوەی مێروولەکان هێواش هێواش بنکەکە دەخۆن، دەتوانرێت تەواوی پێکهاتەکە بەرز بکرێتەوە و بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نوێ، لەگەڵ لابردنی بەشە زیانلێکەوتووەکەی، ئەمەش ڕێگە بە خانووەکە دەدات بە تێپەڕبوونی کات بەرزییەکەی بچووک بێتەوە. ئەم ماڵە بەردەوامانە ڕەنگدانەوەی پەیوەندی قووڵی خەڵکی دۆرزە بە ژینگەکەیان و شارەزایییان لە بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ بیناسازی.

وەرگێرانی /ئاوات ڕەسوڵ

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.