عەشقی ژیان

0
کەعەشقی ژیان بین
نابێ دژ ژیان بین !
کەمرۆڤ کوژبین
یان باڵندە کوژ
ژینگە وێران کەین
مرۆڤ لەبوون کەین !
هەڵەیە بڵێین عەشقی ژیانین
درۆیە بڵێین عەشقی ئازادین
هەتا نەپسێنین کۆی زنجیرەکان !
لەسەرجەم قاچ و مێشکی زیندانیان !
بیرنەکەنەوە لەناو ئازادی
هەنگاو نەهاوێژن بۆ داد پەروەری
گشتمان چۆن بڵێین ئازادیخوازین ؟!
دۆستی ژینگە و هێزی کرێکارین ؟!
دەبا ئەم جارەپێکەوە ڕابین
لەگفتوگۆدا هاوڕایی ژیان بین
لەهەنگاوەکان سەر مەشقی بوون بین !
لەداردان نەبێت بۆ نەمانی ژیان
هەڵواسین نەبێت لەناو زیندانان !
ئیتر نەشکێنن شکۆی ئینسانیان
گشت زیندانەکان قوتابخانەبێ
لەلای تاوانبار کۆتا تاوان بێ!
لەناو باخی ژیان گشت باخەوان بێ
گوڵێ بچێندرێ ،گوڵێ ئاو بدرێ !
✍️ئاوات ڕەسوڵ
Leave A Reply

Your email address will not be published.