سکرتێری حیزبی شیوعی سوری، پیرۆزبایی گەرمی حیزبە هەلپەرستە ترسنۆکەکەی دەگەیەنێتە فەخامەتی سەرۆک ئەسەد بەهۆی سەرکەوتنییەوە لە شانۆ پڕ لە کۆمیدییەکەی هەڵبژاردنەکانی سوریادا
ئەوەی دەیبینن ئەوە عەمار بەگداشە، سکرتێری حیزبی شیوعی سوری، پیرۆزبایی گەرمی حیزبە هەلپەرستە ترسنۆکەکەی دەگەیەنێتە فەخامەتی سەرۆک ئەسەد بەهۆی سەرکەوتنییەوە لە شانۆ پڕ لە کۆمیدییەکەی هەڵبژاردنەکانی سوریادا (٢٠٢١).

بەگداش بە شانازییەوە دەڵێت: “هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە خۆڕاگریی جەماوەری گەلی سوریایان سەلماند لە هاوشانبونەوەی ئەم ڕێبازە خۆڕاگرەدا، ڕێبازی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی پیلانگێڕان و دوژمنانی نیشتمان لە ئیمپریالیستەکان و زایۆنیستەکان و ڕژێمە کۆنەپەرستە پاشکۆکانیان لە ناوچەکەدا”.
لە نێوان شەووڕۆژێکیشدا ئەم حیزبە، هەر ڕاستەوخۆ دوای دەستبەسەراگرتنی دەسەڵات لەلایەن هێزە ئیسلامییەکانەوە، لە بەیانێکدا دەکەوێتە داوای سوریایەکی ئازاد گوایە بە پشبەستن بە هاوپەیمانێتییەکی نیشتمانیی فراوان کە هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکان لەخۆیدا کۆبکاتەوە لە سێبەری دەستورێکی نوێدا.
ئەمەیە حیزبە بەناوشیوعییەکەی سوریا، ئەو حیزبەی هەتا ئێستایش لایەنگری دەسەڵاتە دژی جەماوەری چەوساوە. بەپێشچاویشمانەوە، بەهۆکاری قەیرانێکی گەردوونی، تەواوی جیهان بەسەریەکدا دەڕوخێت،
کەچی ئەم حیزبە، نەکا چەوراوەکەی حکومەتی ئایندەیشی لەکیس بچێت، بەپەلە لە هاوپەیمانێتییەوە لەگەڵ بەعسییەکاندا،
دەگوێزێتەوە بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ (تحریر الشام) و داوای دروستکردنەوەی دامودەزگا پۆلیسییە بیرۆکراسییە مشەخۆرەکەی سوریا دەکاتەوە لەسەر لاشەی شەکەت و ماندووی جەماوەرێکی برسی و بە مەبەستی ئیفلیج کردنی هەموو ڕاپەڕینێکی ئایندە و نوچدانی هەموو هەوڵێکی شؤڕشگێرانەیش لەبەردەم دژەشۆڕشدا کە ئەو حیزبە خۆی بەشێکی گەورەیەتی، ئەو هەوڵەی ئەمڕۆ ناسبەی، دەبێتە حەق و حیساب لەگەڵ ئەم حیزبەیشدا.
ئەنوەر نەجمەدین
١١ / ١٢ / ٢٠٢٤