ژنێک لە گوندی گردجان سەربە چوارقورنە کوژرا !
سورەبیتوێنی
ئەلتەرناتیڤی شورایی/
ناحیەی چوارقوڕنە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 5/12/2024 تەرمی ئافرەتێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کەشوێنەواری ئەشکەنجەدان بەجەستەیەوە دیاربوو. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردۆتەوە ، ڪاتژمێر 8:20 خولەڪی ئەمشەو تەرمی ئافرەتێك بەناوی(پـ، أ، ح) ) لە دایڪبووی ساڵی 1953، دانیشتووی گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ڪە شوێنەواری ئەشڪەنجە بە جەستیەوە دیارە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەلێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا سەرەداوێکیان دەستکەوتووەو دەڵێت ، ووتە لەکەس وکاری قوربانیەکە وەرگیراوەو ڪەس و ڪارەکەی پەنجە بۆ هاوسەرەکەی درێژدەکەن وەک تۆمەتبار، بەناوی (أ. م، ح) لە دایڪبووی ۱۹۷۱ هاوسەرەکەی ئەشڪەنجە داوەو بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە .
پۆلیس لەدەستپێکی لێکۆڵینەوەکاندا دەڵێت، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری ڪرایەوەو پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوەو بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگیرکردنی هاوسەری ژنەقوربانیەکە وەک تۆمەتبار، بە پێی مادەی (406 لە یاسایی سزادانی عێراقی) لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە درێژەی دەبێت تادەگاتە بنبەست .