لەکەرکوک خۆپیشاندانە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / کەرکوک
لەبەرنەبونی کارەباو پێنەدانی خزمەتگوزاری لەنێوان ئێدارەی زۆنی سەوزو زەردو دەسەڵاتی ناوەند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە 1/12/2024، دانیشتوانی گەڕەكی دەروازە لەناو پارێزگای کەرکوکی، نەوتاویدا خۆپیشاندانیان كرد.
بەهۆی زۆربوونی ڕیزی خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی ، دەسەڵات ئاگری ترس کەوتە ناوجەرگ و هێزە چەک بەدەستەکانی كەركووك ڕێگریان كردووە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد.
شایانی باسکردنە، لەکەرکوک ماوەی نزیک بە دە ڕۆژ دەبێت لە چەند گەڕەكێكی كەركووك كارەباو خزمەتگوزاریەکان وەك پێویست نادرێت بەهاوڵاتیان و ژیان بەجارێک تێک چووەو زۆر خراپە.
ئەمەش وای كردووە دانیشتوانەكەی بێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.