دایک وکچێک کوژران!
عمرچاوشین
ئەڵتەرناتیڤی شورایی
لەکاتێکدا زۆربەی چالاکوان و ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ لەدەرەوەو ناوەوەی عیراق وکوردستان بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندتیژی لەبەرامبەر بەڕەگەزی مێ چالاکی دەکەن و ناویان لێناوە هەفتەی هۆشیاری وبەرەنگاری ،بەڵام کوڕەگەنجێک لە قەزای شەڵاوە دایک و خوشکی خۆی کوشت!!
ئەلتەرناتیڤی شورایی زانیویەتی ،دایکەکە تەمەنی 50ساڵەو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای شەقڵاوەیەو کچەکە کوژراوەکەشی پیشەی مامۆستایە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقلاوە، لە لایەن تۆمەتبارێک بەناوی( ڕ ، ش ،ف) ، بەهۆکارێکی نادیار هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی ، لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانیان. ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە نوسیویەتی ، تۆمەتباری ناو هاتو دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شقلاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردوە، لەدوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردوە بەردەوامە.