له‌م سه‌رژمێرییه، تێبینی هیچ به‌رژوه‌ندییه‌كی چینی كرێكار و هه‌ژاران ناكه‌م.!
سەبارەت بە ئەنجامدانی گرفتی سەرژمێری و نەبوونی نان کار ئازادی لە کوردستان و ئەڵتەرناتیڤی باشتر بۆ ئیدارەدانی کۆمەڵگە لەبەشی چاوپێکەوتنی ماڵپەڕەکەمان ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەم دیدارەی ئەنجامدا لەگەڵ بەرێز
سەلام عبداڵلە نووسەرو هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی کاری هەرەوەزکاری لە باشووری کوردستان .
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :سەرنجی ئێوەی چی یە لەسەر ئەنجامدانی سەر ژمێری کە لە کورستان و عێراق حەنجامدراوە ؟
سەلام عبداڵلە:له‌راستیدا له‌م سه‌رژمێرییه، تێبینی هیچ به‌رژوه‌ندییه‌كی چینی كرێكار و هه‌ژاران ناكه‌م. ته‌واوی پرسیاره‌كان خۆیان شاردۆته‌وه له پرسی كرێكارن و بێكاران و كاتژمێری كاركردن و پشوودان و كرێی كار و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشته‌جێبوون. هه‌روا خۆی له پرسی نه‌ته‌وه و ئاین دزیوه‌ته‌وه. واته: هیچ كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر چاككردنی بژێوی خه‌ڵكی هه‌ژار.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :ئایا هۆکاری نەبوونی نان کار ئازادی لە کوردستان و عێراق بۆچی دەگێڕینێتەوە ؟
سەلام عبداڵلە: نه‌بوونی ئازادی و نان و كار و بۆ ژیانێكی شایسته به خه‌ڵكی كوردستان و عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئابووی لیبڕالیزمی نوێ و لێكه‌وته‌كه‌ی قه‌یرانی گشتییه، واته (خصخصه)ی ته‌واوی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كات و به هۆیه‌وه كرێی كار كه‌م بۆته‌وه، بێكاری زیادی كردووه، گرانی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده و به‌رزكردنی باج و قه‌رزاركردنی هاوڵاتییان. ئه‌م جۆره سیستێمه سه‌رمایه‌دارییه له‌كاتی ئێستا له قۆناغی سێهه‌می(ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ته) كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له 2014 راگه‌یاندراوه و تا 2030 درێژه‌ی ده‌بێت.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :پێت وایە بەدیل و ئەڵتەرناتیڤی باشتر چی یە بۆئەوەی کۆمەڵگایەکی باشتروئازد بەدی بهێندرێت ؟
سەلام عبداڵلە:تاقه به‌دیل بۆ ئه‌م سیستێم و ئه‌حزابه‌كانی بریتیه له رێكخستنی ئابووری و به‌گشتی ژیانی هه‌ره‌وه‌زی.