کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو پڕ ئیرادە !

0

بەها عمر

بەرواری ٢٩،١١.٢٠٢٤ لە بەغدادی پایتەختی عێراق بە بەشداری نزیک بە شەست هەلسوڕاو کەسایەتی خەباتی جەماوەری، هەڵسوڕاوانی کرێکاری و بزوتنەوەی بەرابەری ژن و پیاو کە لە زۆربەی شارەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق و کوردستانەوە بەشداریان تێداکرد…

پێمخۆشبوو تاکاتی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن و بەڵگەنامەکانی کۆنگرە ئەم چەند دێرێک بخەمە بەردەستان کە بەم شێوەیە: خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوە بوو کە دوای لەگۆڕنانی حکومەتی بەعس بۆ یەکەم جار ڕێکخراوێکی سەراسەری لە ئاستی عێراقدا دروست دەبێت کە تێدا پۆلێک لە گەنجانی پڕ ئەنێرژی و دەرکەوتوانی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر،

تا ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسایەتیانەی کە زیاتر لە چوار دەهە دژ بەهەرجۆرە ستەم و نابەرابەری و چەوسانەوەیەک ڕاوەستاونەیەوەو بە درێژای ئەو مێژووە لەسەنگەری داکۆکیکردنا بوون لە ماف و داواکاریەکانی خەڵکی ستەملێکراو دژ بە ستەمگەری. شایانی باسە فەزا سیاسی و شۆڕشگێرانەی کۆنگرەو پێداگری بەشداربووان بۆ گۆڕانکاری ڕیشەی دۆخێکی زال بوو بەسەر کۆنگرەدا خۆی نیشاندەدا گەڕان بەدوای چۆنیەتی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسیەی کە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی زۆربەرچاو لە سەراسەری عێراقدا بە کوردستانیشەوە بەدی دەکرێت.

چەند بابەتی تر نیشانەی فراوان بوونەوەی بازنەی هەلسوڕاوانی کۆنگرەی ئازادیە بەشداری چەندین کەسایەتی بوو وەک هەلسوراوی کۆنگرە هاوکات لە شوێنی ژیانیاندا نووێنەرایەتی سەدان خێزانیان دەکرد… کاتێک ئەوان وەک هەلسوراوێکی کۆنگرە پرۆژەو پێشنیارەکانی خۆیان دەخستەڕوو هەست بە تواناو پڕکاریان دەکرا….

کاتێک ئەحمەد وەک نووێنەری سەدان خێزانی هۆرەکان قسەوباسی دەکرد لەسەر دۆخی ژیانی هۆرنشینەکان و کێشەکانیان لەچەشنی ووشک بوونی ناوچەکانیان و دەستبەسەراگرتنی ئەو ناوچانەیان لەلایەن ئەو کۆمپانیانەوە کە میلیشاکان پشگریان دەکەن، هەروەها مەسەلەی پشتگوێ خستنی هەرجۆرە خزمەتگوزاریەک لەم ناوچانەدا … بەشداربووانی کۆنگرە بە کۆی دەنگ پشگیریانکرد لە بڕیارنامەکەی هاوڕێ ئەحمەد بۆ کار لەسەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەکانیان !

کەسایەتیەکی تر کە خۆی سەۆکی ڕێکخراوی ڕەش پێستەکان بوو لە بەسرە، باسی ئاستی ئەو سوکایەتیەی کرد بە ژیان و گوزەرانیان وەک ڕەش پێست و هاوکات تیرۆر کردنی رابەرەکەیان و کێشەی پێنەدانی کارو دانەمەزراندنیان لە هیچ پرۆژەیەکی ئەو ناوچەیەدا بە تاوانی پێست ڕەش بوونیان!

بابەتێکی تر بڕیارنامەیەک بوو سەبارەت بە کێشەی مامۆستایان و فەرمانبەران و کۆی کێشەکانی تری مووچە خۆرانی کودستان کە پشتگیریەکی گەورەیان لەم بڕیارنامەیەو کۆی کێشەو گیرفتەکانی خەلکی کوردستان کرد… داواجار لە نێو ئاپورەی بەشدار بوواندا ٢٥ کەسیان هەڵبژێران بۆ ئەنجومەنی ناوەندی.

پاشان یەکێک لە هاوڕێیان دواووتەی کۆنگرەی ڕاگەیان و لە دۆخێکی زۆر شادو پڕ لە چاوەڕوانیدا کۆتای بە کۆنگرە هات!

Leave A Reply

Your email address will not be published.