کۆنترین شاری جیهان!
پاشماوەی تاوەری ئەریحا کە تەمەنی ١٠ هەزار ساڵە. ٨ هەزار ساڵ پێش زایین، تاوەری ئەریحا پێکهاتەیەکی بەردییە کە بەرزییەکەی ٨.٥ م (٢٨ پێ)ە.

شاری ئەریحا بە کۆنترین شاری قەڵادار ناسراوە لە جیهاندا. تاوەری ئەریحا بە یەکێک لە کۆنترین تاوەرەکانی جیهان و یەکێک لە کۆنترین بینا بەردینەکانی جیهان و یەکێک لە کۆنترین کارەکانی تەلارسازی گەورە وەسف کراوە.
تاوەرەکە لە بەردی زبر دروستکرابوو، پلیکانەیەکی ناوەوەی بیست و دوو هەنگاوی هەبوو. لە شێوەی قوچەک ، تیرەکەی تاوەرەکە لە بنەڕەتدا نزیکەی ٩ مەتر (٣٠ پێ)ە، لە سەرەوە بۆ ٧ مەتر (٢٣ پێ) تەنک دەبێتەوە، دیوارەکانی نزیکەی ١.٥ مەتر (٤.٩ پێ)
ئەستوورن. بەپێی خەمڵاندنەکان بۆ دروستکردنی تاوەرەکە ١١ هەزار رۆژی کارکردنی خایاندووە. واتا ٣٠ ساڵێک.
و/سامانعوسمان٢٠٢٤/١٢/١