ڤیستیڤاڵی تاجی زێڕین یان ئەتکردنی ژنان و ئەنفالی کلتوور!
ڤیستیڤاڵی تاجی زێڕین یان
ئەتکردنی ژنان و ئەنفالی کلتوور!
هەورامان علی
لە چەند بۆنەی تردا گووتومە :
گەر بەعس و داگیرکەرانی تر شار و دێهاتیان داگیر و وێران دەکردین و جەستەی خەڵکەکەیان گولەباران و زیندەبەچاڵ دەکردن، ئەمڕۆ ئیسلامیەکان مێشك و ڕۆح و میمۆری ویادەوریمان بە ئەنفالێکی نەرم و کلتووری بە سەرەنجام دەگەیەنن. ئەوە ڕێکەوت نیە لە کاتێکدا ئیخوانە تۆرانیەکان گارا دەسوتێنن و ئەمانیش لە هەڵەبجە ڕۆحی عادیلە خانم ( شاژنە بێ تاجەکەی شارەزوور) تیرۆر دەکەن. ئەوە ڕێکەوت نیە ، ئەوان فیستیڤاڵی ئەتکردنی ژنانی دەڤەرەکەیان ناونا ( ١٣٥٧ ژنی هەڵەبجە تاجی زێڕینیان نرایە سەر!) ئاخر ئەو ژمارەیە ئەو ساڵە ڕەشەیە کۆماری سێدارە و دژە ژنی ئیسلامی دەسەڵاتی ڕەشی خۆی بەسەر ئێران‌دا سەپاند و یەکگرتوو دەیەوێت بەو ژمارەیە و لە ساڵڕۆژی هاتنە سەرکاریدا ، پەیامێك بۆ سەرەرانی ئەو ڕژێمەش بنێرێت ، کە ناواخنەکەیی ئەوەیە ئەمانە تەنیا دوکانی ساخکردنەوەی لەچکی ئۆردۆغانی نین لە کوردستاندا ، بەڵکە بەکرێگیراوێکی عەقیدەتی ئەو شێرەپەنجەیەیی ڕۆژهەڵاتن کە ناوی بونیادگەرایی ئیسلامیە!
زۆر پێش یەکگرتوو ( موفتی زادە)کان ئەم ڕێگای نۆکەرایەتیەیان بۆ ئاخوندەکان گرتەبەر و سەرەنجام خۆشیان بوونە سوتەمەنی ئاگرێك کە ئەوانیشی سوتاند!
دەڵێن :
“ئەوەی ڕاستی نازانێت گێلە و ئەوەشی دەیزانت و خۆی لێ گێلدەکات ، تاوانبارە” ئەوەی یەکگرتوو دەیکات لە گێلی و نەزانیەوە نیە، بەڵکە تاوانێکی دەستی ئەنقەستە.
دەزانم ڕەنگە زۆربەی ئەوانەی دوای ئەم ژاوەژاوەی یەکگرتوو کەوتوون ، ئەم ڕاستیانە نەزانن، بۆیە ناچارم هەندێك ڕاستیان بۆ ڕوون بکەمەوە.
دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێك لە سلێمانی هەمان جۆر ئەتککردن بە ڕێوەچوو ، بە کورتی ناوەڕۆکی ئەمجۆرە ڤیستیڤاڵانەم خستە ڕوو، لێرەدا وەك خۆیی دایدەنێمەوە:
یه‌که‌م : کێشه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه‌په‌ڕۆ و توره‌که‌یه نیه له له‌ش و سه‌ری ژنی ده‌ئاڵێنن ، کێشه‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌دایه که له‌ژێر ئه‌و له‌چکه‌دا خه‌وتووه! ئه‌و ڕوانگه‌یه و پێوه‌ره‌کانی بۆ ژن و مافه‌کانی ، بۆ ئه‌خلاقی ئینسانی .
دووه‌م : ئه‌م باسه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی ئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کان. له هه‌موو جیهاندا دووجۆر جلوبه‌رگ هه‌یه ، یه‌که‌میان جلوبه‌رگی ناوخۆیی و میللی ئه‌و میلله‌ته که باگراوه‌ندێکی کلتوری و ژیاری هه‌یه. دووه‌میان جلی شارستانی ( لایخۆمان پێ ده‌ڵێن مۆده) . هاوکات جلی پیشه‌یش هه‌یه ، جلی کرێکاری ، جلی سه‌ربازی ، جلی وه‌رزش ، جلی پۆلیس ، جلی مه‌له و… که هه‌ر یه‌که‌یان ئاماژه بۆ پیشه‌یه‌ك ده‌کات . به‌ڵام حجاب پۆشاکێکی تایبه‌ته و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.
حجاب جلێکی ئایدۆلۆژی و سیاسیه ، سومبوڵی پله‌دووی وکۆیله‌کردنی ژنه. هۆکاری جیاکاری و ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زیه.
سێیه‌م : هه‌روه‌ك چۆن بیروڕای فاشیستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ناچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕاوه، ئاواش حجاب و نیقاب ناچێته خانه‌ی ئازادی پۆشینه‌وه.
چواره‌م : له ڕستیدا حجاب چه‌نده سوکایه‌تیه به ژن ،که له‌شی به ” عه‌وره ده‌ناسێنێت” دوو هێنده سوکایه‌تیه به پیاو ، ئاخر چ پیاوێك هه‌ست به شه‌رم ناکات کاتێك ئیسلامیه‌ك کیژۆڵه‌یه‌كی شه‌ش ساڵانه له توره‌که‌یه‌ك هه‌ڵده‌کێشێت تا ده‌رکه‌وتنی موی سه‌ری واله تۆ نه‌کات په‌لاماری بده‌یت؟!!
پێنجه‌م : ئیسلامیه‌کان که باسی ژن و مافه‌کانی دێته گۆڕێ ، یه‌کسه‌ر باسه‌که ده‌پێچنه ئه‌خلاق و جنس. له‌کاتێکدا ئه‌وان که داهێنه‌ر و ڕه‌وایپێده‌ری فره‌ژنه ، ماره‌به‌جاش ، گه‌وره‌به‌بچوك ، ژن به‌ژن و ماره‌یی سه‌ر لانکه، کڕین و فرۆشتنی جنسی له‌ژێر ناوی شیربایی و ماره‌یی و پێشه‌کی و پاشه‌کیدا. زه‌واجی مسیار ، موتعه ، جیهادی نیکاح ووووووو. ئه‌وان که ئه‌م ئه‌خلاق و پێناسه‌یانه بۆ ئینسان و ماف و په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌یه ، به‌چ ڕویه‌که‌وه باسی ئه‌خلاق دێننه گۆڕێ؟!
شه‌شه‌م : ئه‌وه‌ی یه‌کگرتوو باقی ئیسلامیه‌کان به ناوی فیستڤاڵه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ته‌کمیله‌ی هه‌ڵمه‌ته ئیمانیه‌که‌ی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌دامه که به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌و هه‌موو داعشه جوانه‌یه که خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان گێڕایه‌وه بۆ پێش مێژوو. ئه‌گه‌ر به‌عس دێهات و مه‌زراکانی ئه‌نفال ده‌کرد ، ئیسلامیه‌کان ئه‌قل و ئاوه‌ز و کلتوری ئه‌و میلله‌ته به ئه‌نفالێکی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ ، ته‌کمیله‌ی پڕۆژه به‌جێماوه‌کانی قه‌عقاع و به‌عس تەواو ده‌که‌ن.
……
دواشت بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ( حورمه‌ت و حشمه‌ته‌وه) ده‌ڕواننه ئه‌م باسه ، ته‌نیا له‌وه تێبگه‌ن که هیچ جلێك هێنده‌ی جلی کوردی داپۆشراوتر نیه ،ئه‌وه ئه‌جنده‌یه‌کی سیاسی پیس له پشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌وه‌یه که ئامانجی سرینه‌وه‌ی جلوبه‌رگی میللی تۆیه به له‌چکی تورکی و مه‌قنه‌عه‌ی سعودی و عه‌بای ئیماراتی و مانتۆی ئێرانیه!
