كرێكارێكی كارەبا لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /هەولێر

كارمەندێكی فەرمانگەی كارەبای عەنكاوە لە هەولێر، بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،

كارمەندێكی فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبای عەنكاوە بەناوی ویسام یەعقوب، بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، رووداوەكە لەو كاتەدا بووە كە كارمەندەكەی كارەبای عەنكاوە سەرقاڵی راپەڕاندنی كارەكەی بووە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

ئەوەی شیاوی باسە ڕۆژانە کرێکاران  لەکوردستاندا بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کارودابیننەکردنی  پێداویستی یەکانی خۆپارێزی یەوە توشی ڕووداویی گیان لەدەستدان و برینداربوون دەبنەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.