خەڵکی دەبێت ئازایانە بێنەمەیدان بۆ مافی خۆی و هاوڵاتی و هاوپیشەکان لەئاست ستەمی دەسەڵات بێ دەنگ نەبێت. ڕێگە نەدرێت ئەم ستەم کاریە بەردەوام بێت !
ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەم جارە دۆسیەکی ئامادەکردووە سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنەکان لەعیراق و کوردستان وکاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک،چەند پرسیارێکمان ئامادەکردووە بۆ هەڵسوڕاوانی سیاسی وچالاکوانانی مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ کە بەپێکهاتووە لە /
*ــ تاچەند هەڵبژاردنە یەک لەدواییەکەکانی عیراق وکوردستان کاریگەریان هەبووە لەسەر گۆڕینی ژیانی خەڵک لەنەهامەتیە جۆراوجۆرەکان بۆ ژیانێکی شایستەی ئینسانی؟
*_نەبوونی ئازادی و نان وکارو ژیانێکی شایستە بە خەڵکی عیراق وکوردستان ، هۆکارە سەرەکیەکان دەگەڕێنەوە بۆچ، ئایا سیستەمی ئیدارەدانی دەوڵەت لە عیراق چ جۆرە سیستەمێکە؟
*ــ چ جۆرە سیستەمێکی گونجاو هەیە بۆ ئیدارەدانی ژیانی خەڵک ،بەڕای ئێوە بەدیل چیە لەبەرامبەر بە سیستەمی پەرلەمانی لە عیراق؟
ئامادەکردنی هاوڕێیان /
-ئاوات ڕەسوڵ
-عمر چاوشین
بەشی یەکەم