( ستەمکاری )
٢٠٢٤/١١/٢٣ ز
مێژوو زۆری دووبارەیە
لە زۆرداری و چەوساندنەوە
لە داخستنی هەژاری و
تیایدا میللەت تواندنەوە
مێژوو زۆری دووبارەیە
لە نۆکەری و خۆفرۆشی
لە سەرکردەی ڕیاکارو
گەوج و نەفام کەللە بۆشی
هەرچی مێژووی حوکمڕانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
سەرکردە خۆی پێ زانایە
ڕای گشتیشی پێ ناڕاستە
تا ئەو کاتەی شەقی میللەت
خستویەتیە ناو زبڵدان
گەرچی هەر نەبۆتە عیبرەت
بۆ دەستەڵاتی دوای ئەوان
بۆیە زۆری دووبارەیە
ڕاپەڕین و وێرانکاری
هەر شۆڕشگێڕەو
دەبێتە ماک و هەوێنی زۆرداری!!
( محەمەد سەکری )
