بەداخەوە ئەمرۆ هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچی دوایی کرد !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ هەولێر

بەداخەوە ئەمرۆ یەکێک لە هونەرمەندە گەورەکانی باشووری کوردستان ئەویش هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچی دوایی کرد،
زاهیر عەبدوڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی  تەیراوەی  شاری ھەولێر لە باشوری کوردستان دایک بووە،
قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەولێر خوێندووە و بەشی کارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی ھەولێر تەواوکردووە.
لە ساڵی ١٩٧٢  بۆیەکەمجار بەشداری شانۆگەرییەک دەکات بەناوی “ئەنجامی پوڵپەرستی”، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.
دیارترینیان چیرۆكی ته‌مسیلی هه‌بو نه‌بو بوو كه‌ ساڵی 1980 وه‌ك ئۆمه‌ره‌ گه‌ده‌ ناسێنرا،
جگە لە کاری هونەری لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە دەستی بە چیرۆکنووسین کردووە و کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی “خەرەند” بڵاوکردووەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.