سروودێ بۆ کۆبانێ !
لە شارانەوە بەکۆمەڵ هاتووین
خەونی ئازادی، خولیای یەکسانی
بەرەو رووناکی باڵی پێ گرتووین
نانیشینەوە هەتا کۆبانی.
ڕێی داد و ویژدان، شاڕێگای ژیان
هەموو ڕێیەکان دەچنەوە کۆبان
کۆبانێ قیبلە و قەڵای بەرخۆدان
کۆبانێ ئازاد، وڵات ئاوەدان.
هاوشان ژن و مێر، پیر و جوانین
شاناز ڕێ دەبڕین بە ملیۆنانین
هیوای وڵات و دۆستی ژیانین
کۆبان ئێمەیە، ئێمەش کۆبانین.
خەونی ئازادی، خولیای یەکسانی
باڵی پێ گرتووین بەرەو کۆبانی
دەمی سەرهەڵدان، سەروەریی ئینسان
وڵات ئازاد و کۆبان ئاوەدان.

