شایان نوری مردنێکی گوماناویی لای هەموان لە ناو زیندانی عێراق !!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / عێراق
شایان نوری کە ژنێکی کوردە یەکێک بوو لەو ژنە چالاکانەی لەسۆشیال میدیا ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی دەسەڵاتی باشوری کوردستان وعێراق دەگرت ، لەدواین ڕەخنەی ئەوە بوو کە ڕەخنەی لە خەراپی هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنی یەکانی بازگەیەکی باشووری کوردستان دەگرت کەپاش ئەوەی ناسننامەکەیان لێ وەرگترتووە پێیان گوتووە ئایا تۆ کوردی یان عەرەبی ؟ ئەویش وەڵامی داونەتەوە و بەڤیدۆ تۆماری کردووە بڵاوی کردۆتەوە .
شایان نوری خاوەنی جنسیەی کەنداییە لەبەغدا زیندانی دە کرێت . هیچ جۆرە هەوڵێک لەنەخۆشبوونی بڵاو نەکراوەتەوە ئەگەر نەخۆش بووە چۆن زیندانی دە کرێت کە ڕاپۆڕتی پزیشکی هەبێت؟! پێویستە ووردبینانە هەڵسوکەوت لەگەڵ بابەت ودۆسیەبکرێت هەروائاسان نیە جەنازەکەی ڕادەستکردنەوە!
لەم بارەیەوە سەیران نەخشین چالاکوانی مافی مرۆڤ ـ ژنان لەم بارەیەوە دەڵێت ترسی دەست هەڵاتداران لەژنانی ووشیارە کەبەرامبەر بەهەڵسوکەوتی نامۆ دوورلەیاسایی لەشوێنەگشتیەکان لەگەڵ ژنان دەکرێ بەڵام لەبەرکۆمەڵێک هۆکار ژنان بێ دەنگەبن هەرچەندشعوریان برینداربکرێ ومافیان پێشل بکرێت، بەڵام ئەوژنانی خۆیان ووشیارن و ماف وژیانی خۆیان دەناسن لەبەردەم لەمپەرەکانی دەست هه ڵاتی پاوانخوازبێ دەنگ نابن رەخنەدەگرن ودەرس ئەدەن بەوانی سنوری خۆیان دەبزێنن بەڵام باجی کاردانەوەکان بەتیرۆرکردن وناوزڕاندن وەڵامەدرێتەوە ئەزمونێکمان هەیە لەوەی کە زهنیەتی دەست هەڵاتدارانی باشور رەخنەو ئازادی ڕادەربڕین سنوردارکردوە کەباسی ئۆرگانی حیزبی دەکرێت لەرووی گەنداڵی وناعەدالەتی راستەوخۆ شوێن بزرەکرێ یاخود مردنێکی گوماناوی هەمومان ڕادەچڵەکێنیت.
لەدوایی بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنی شایان وێنەیەکی بڵاوکراوەتەوە لە ژورێکدا ئەشکەنجە دراوە وجەستەی شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوە دیارە .
هەر زۆرێک لەبۆچوونەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە کە ئەم ژنە لەناوزینداندا بەهۆی ئەشکەنجەدانی زۆرەوە گیانی لەدستدابێت !
بەپێی زانیارییەکان شایان كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی هاوسەرەكەیدا هەبووە و ماوەی چەند ساڵێكە منداڵەكەیان لێ زەوت كردووە و رێگەی بینینیشیان نەداوە. هەروەها یاساش هیچ رێزێكی ناگرێت و پۆلیسیش مامەڵەیەكی ئینسانییانەی لەگەڵ نەکردوە .شایان لە پۆستەكانیدا بەنیگەرانییەوە باسی لە عێراق كردووە و باسی لەوە كردووە كە هیچ مافێكی ئەوەی بۆ دەستەبەر نەكراوە منداڵەكەی ببینێت.شایان دوای ئەوەی بەسەفەرێك دەگەڕێتەوە بۆ عێراق ، یەكەم شت كە بەرانبەری كرابوو وەك لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی پێ دابوو، منداڵەكەی بە زۆر لێ سەنرابوو و ڕێگەی بینینیشیان پێ نەدەدا، شایانیش ڕێگەی دادگای گرتبووەبەر و تەنانەت بە خێرایی كارتی نیشتمانی دەرهێنا تا بتوانێت وەك هاووڵاتییەكی عێراقی بەدوای كەیسەكەیدا بچێت.
لەدواجار بەداخەوە مناڵەکەی بۆنەگەڕایەوە باوەشی ولەناو زینداندا گیانی لەدەستدا.