مەبەست تەنها مەراسمی پۆشینی حیجابە، یان هەنگاوەکانی داسەپاندنی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و داعشە!

0

مەبەست تەنها مەراسمی پۆشینی حیجابە، یان هەنگاوەکانی داسەپاندنی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و داعشە!

وەستا جەلال

نیشاندانی نمایشی پۆشینی حیجاب لە لایەن یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بەتایبەتی بەکار هێنانی ئەم ژمارەیه (١٣٥٧) کە دەکاتە ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها پۆشینی ئەو جۆرە لە جڵ و بەرگە کە تایبەتە بە جل و بەرگی ژنانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران.زۆر ئاشکرایە تەنها مەبەست نمایشی پۆشینی حیجاب بۆ چەند کچێک نیە! بەرنامەیەکی داڕێژروای کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە ڕێگای حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی بە مەبەستی بە ئیسلامی کردنی کۆمەڵگەی کوردستان. بەلام هەمیشە هێزە ئیسلامیەکان لەو جۆرە مەراسیمانەی کە تایبەتە بەژنان دەیانەوێت، پێناسەی خۆیان سەبارەت بە ژنان بکەنەوە. ژن وەکو مرۆڤ و جێگاوڕێگای ژن لە کۆمەڵگەدا. دیارە مەبەستیان جیاکردنەوەی مرۆڤی مێینەیە، مەبەستیان دابەش کردنی کۆمەڵگایە بەسەر نێرو مێدا. مەبەستیان خاوەن ئەقڵ و بێ ئەقڵە. مەبەستیان ماڤ و بێ ماڤدا. دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم پێناسەیەوە، حیجاب بەسەر کچاندا داسەپێنن. دەیانەوێت یاسای فرە ژنی داسەپێنن، دەیانەوێت مافی وەرەسە،تەلاقە و منداڵیش بگێڕنەوە بۆ پیاو. دەیانەوێت یاسای جیاکردنەوەی چێشتخانەو شوێنە گشتیەکان بەسەر ژناندا داسەپێنن، دەیانەوێت یاری مندالان و قوتابخانەکانی کوڕان و کچان لێک جیا بکەنەوە. دیارە لە چەند ساڵی ڕابردو تاکو ئێستا، هەلومەرجی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان و ولاتانی دراوسێش، بۆتە پەناو پشتیوانیەکی بەهێز، بۆ بەهێزبونی هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان. بەتایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم: لەبەر دزی، تالان، قاچاخچی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابوری حیزب و بنەمالە. دوەم: لە ڕێگای هەژاری، بێکاری و برسی کردنی خەڵکی کوردستان. سێیەم: لە ڕێگای تیرۆر، کوشتن، گرتن و ڕڤاندنی،چالاکوانی سیاسی، مەدەنی ، خەڵکی ئازادیخواز و سەربەخۆ. چوارەم: دەورو نەخشی زۆر خراپی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، کە بە شێوەی جۆراوجۆر پشتیوانی لە بیرو بۆچونی کۆنەپەرستانەی ناو کۆمەڵگە دەکەن. هەموو ئەوانە خزمەتێکی گەورەو و هەڵێکی زێڕینە بۆ هێزه ئیسلامیەکان کە بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ستراتیژی کۆنەپەرستانەی داعشی خۆیان بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان داسەپێنن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.