کرێکاران !
کرێکاری سەربەرزی یە
ووشەیەکە مانای پرۆلیتاریا یە
کرێکار واتە چینی چەوساوە
بەئارەقی ناوچەوان پەیدای دەکات نان و ئاو
ئێوەن جێی شانازی نەوەکانمان
بنیات ئەنێن بیناو باڵەخانەکان
کرێکار گەرماو سەرما نازانێ
ڕەنج ئەدا بۆ پاروویە نانێ
ئەو باوکی کرێکارە
ڕەنجدەرەو کارامەیە
بەهێزەو بێ وێنەیە
هەرچەند ئێستا هەقیان زۆر ئەخورێ
و زوڵمیان زۆر لێ دەکرێ
بەلام ووڵاتمان بە بێ ئەوان هەرگیز بینا ناکرێ!!
ئاشتی ڕەووف
١١ی ١٠ی٢٠٢٤