١٢٠ کرێکاری کارگەی بەرهەمهێنانی تراڤێرس زاهیدان لە ئەگەری لەدەستدانی کارەکەیاندان !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران
سەرچاوەیەکی کار لە کارگەی تراڤێرس باشووری ڕۆژهەڵاتی زاهیدان بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی لە هەفتەکانی ڕابردوودا و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە زیادبونی بێکاریی کرێکاران ڕاگەیاند.
بە گوتەی ئەم کرێکارە، ١٢٠ کرێکار لە کۆی ٢٠٠ کرێکاری ئەم کارگەیە کە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی تراڤێرسی کۆنکرێتین، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانەوە لەوکارگەیە کرێکاران بێکاربوون و پێویستە حکومەت بیر لە بارودۆخی ئەم کارگەیە بکاتەوە کە نزیکەی دوو هەزار خێزان نان دەخۆن واتە بژێوی ژیانیان لەسەر کار کردنە لەوکارگەیە.
بە وتەی زانیارییەکان ، لەبەر ئەوەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە خاشەوە بۆ چابەهار لە قۆناغی دروستکردندایە؛ نزیک بە کار لەم ناوچەی شەمەندەفەری زاهدان تەواو بووە و کرێکاران بۆ مۆڵەت ڕەوانە کراون. پێشبینی دەکەین کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزەکان زۆربەیان ناوخۆیین و دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەت؛ هیچ کارێکیان بۆ نییە ئەنجامی بدەن ، بە هاوکاری خاوەنکار و هێڵی ئاسنی باشووری ڕۆژهەڵات، یان دەگوازرێنەوە بۆ وەرشەی خاش یان لە پڕۆژەی دیکە دادەمەزرێنن.