نــیــشــتــمــان و مــەســەلــەی چــیــنــایــەتــی لــە خــســتــنــە ڕوویــەکــی کــورتــدا !
مەلا ڕێباز
هاوڕێیەک نووسیویەتی و دەڵێ
( چەوساوەکانی دونیا بێ نیشتمانن !
نیشتمانی ئەوان کارگە و جێی چەوسانەوەیانە ! نیشتمانەکانی دونیا موڵکی سەرمایەدارانن !
سەربەستی نیشتمان ، واتە ژیان زەوت کردن
بۆ چەوساوەکان ! ) .
منیش لە بەرسڤی ئەم هاوڕێیەدا دەڵێم : –
هەڵبەت ئەم وتەیەی ئەم هاوڕێیە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە لە زۆر کاتدا بەرەی سەرمایەداری و کەسە ئاینییەکان ، شین و فوغانی درۆزنانە بۆ نیشتمان دەکەن .
چونکە ئەوان سوودمەندی یەکەمن لە سەروەت و سامان و داهاتی زۆری نیشتمان .بەڵام چینە چەوساوەکان بەهۆی ستەمی سەرمایەدارانەوە تەنها چەوسانەوەیان لە خێرو بێری نیشتمان بۆ ماوەتەوە .
لێرەوە دەبێ ئەو ڕاستییە بخەینەڕوو کە بەهۆی بەری ڕەنجی چەوساوەکانەوەیە کە زێدەبایی
بۆ گیرفانی بەرەی چەوسێنەران دروستدەبێ . ئینجا دەبێ ئەوە بڵێین ، لە ڕوانگەی فەلسەفەی مارکسیزمەوە ، ئەو شوێنە نیشتمانی چینە چەوساوەکانە کە کاری تێدا دەکەن .
لە خۆڕایی نییە کارڵ مارکس دەڵێ چینە چەوساوەکان نیشتمانییان نییە . هەڵبەت ئەمەش لە ڕووی قوڵی فەلسەفەی خۆشبەختی مرۆڤایەتییەوە فاکتەری سەرەکییە.
کە وا لە محەممەد ماغوتی گەورە نووسەری فەلەستینی بکات و بڵێ : – تەنها پێڵاوەکانم بەم نیشتمانەوە دەمبەستێتەوە .
هەر ئەم جۆرە چەوسانەوە نا مرۆڤانە چینایەتییەیە وا لە کارڵ مارکس دەکات پێداگری لەسەر
یەکگرتنی کرێکارانی هەموو جیهان بکات .
لە کۆتایدا دەڵێم ئەمە جەوهەری ڕاستەقینەی کێشەی نیشتمان و مەسەلەی چینایەتییە
لەسەر ئاستی هەموو دنیادا .