بۆ ڕۆژی کچان؛
کچەکەم نوری چاومە
خۆشەویسترین کەسمە!
خۆشەویستی ئەوەڵ و ئەخیرمە!
کچەکەم نەرم و نیانە
وەک گوڵی بەربەیانە
کچەکەم کابانی ماڵە
هەرئەو زاناو کەماڵە!
کچەکەم بەرهەمی ژینمە هاوڕێ و نزیکترینمە
خەم دام ئەگرێ و دڵم لایەتی،
ئەو ڕۆژەی بەبووکی ئەبرێ
ئەڵێم خودایە ژیان چۆن بەڕێ کەم بەبێ ئەو،
پێی ببەخشە ژینێ
هەرچی خەمە ئەو نەیبێ!
ئاشتی ڕەووف
١١ی ١٠ی٢٠٢٤