نا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی گاڵتەجاری پەڕلەمانی کوردستان، بەڵێ بۆ هاودەنگی تێکۆشانی جەماوەری بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر !

بەشداری هەڵبژاردنی پەڕڵەمان مەکە هاوکاروپشتیوانی گەشەدانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک بە بۆهێنانەدی ژیانێکی باشتر .
نەمانی چەوسانەوە ونایەکسانی بەزۆربوونی دەنگدانی لیستێک یان حیزبێک یان کەم بوونەوەی بۆ حیزبێک کۆتایی نایەت لەبەرئەوەی کۆی سیستەمی زاڵی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە پێکهاتەیەکە لەخوڵقاندن وبەرهەمهێنانی چەوسانەوە ونایەکسانی .
لەدامەزراندنی یەکەمین دەوڵەت لەعێراق ١٩٢٠هەتا قۆناغی ئێستا چەندین هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئەنجامدراوە بەڵام بارودۆخی ژیانی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێشی عێراق زۆر خەراپتربووە لە ڕوویی دەست ڕاگەیشتن بەژیانێکی نوێتروباشتردا لە کاتێکدا عێراق خاوەنی زۆرترین داهات وسامانی نەوت وغازە!
هەروەها لەکوردستانیش بەهەمان شێوە خاوەنی زۆرترین لەسامان وداهاتی نەوت وغازە چەندین هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ئەنجامدراوە بەڵام ژیانی خەڵک خەراپتربووە ئەوەی ژیانی باشتربووە سەرۆکی حیزب و ئەندام پەڕلەمانەکانە کە بوونە بازرگان وسەرمایەداری گەورە !
هەربۆیە بەبڕوای ئێمە پێویستەلەجیاتی بەشداری هەڵبژاردنی پەڕڵەمان خەڵکی کوردستان گەشەبە بزووتنەوەی ناڕەزایەتییەکانی بدات لەچوارچێوەی ئامانج و ماف وداواکاری و خواستە ڕەوا ئینسانییەکانیدا بۆهێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆئەوەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵگە هەنگاوبنێت بەرەو داهاتووێکی گەشترو باشتر لەژیانێکی ئاسوودە وخۆشگوزەران بۆهەمووان دروسترین ڕێگەو هەنگاوی گەشانەوە پشتیوانی و هاوکاربوونە بۆ گەشەدانی بزوتنەوەی شورایی بەئامانجی هێنانەدی ماف وئازادی یەکان.
سەرکەوتوبێت ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
٩/١٠/٢٠٢٤
ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی