بزوتنەوەی چەپ لە فەڕەنسا گەشاوەیە!بۆ چوونێکی جیاوازتر لەهاوڕێ محسین کریم

0

ئاوات ڕەسوڵ

 

هاوڕێ محسین کریم لە ٧/٢٤ /٢٠٢٤ بابەتێکی لەژێر ناونیشانی هەڵکشانی دەنگی چەپەکان ! ی ئەوروپا لەهەڵبژارنەکاندا لە کوردستانی نوێ ی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە !

بابەتەکەی هاوڕێ  محسین لەم ناونیشانەدا بڵاوکراوەتەوە :

https://knwe.org/KU/Details/19951?fbclid=IwY2xjawEpugBleHRuA2FlbQIxMQABHVUObGA2zyDeBNWRoQB4G-d2CGeQ0hox9rTLSRnY_2RZk1iPjucZUoPYJQ_aem_3zTfSD9JhUIhIcqiQeS1UQ

 بەچەند بۆچوون و تێبینیەکی جیاواز باس لەبزوتنەوەی چەپی فەڕەنسا  و بەریتانیا دەکەم

پێشەکی بەتێڕوانینی من ئەگەر  باس وشیکردنەوە لەسەرهەربوارێکی جۆری چالاکی یەکانی بزوتنەوە سیاسی وکۆمەڵایەتی یەکانی هەر کۆمەڵگایەک بکرێت، پێویستمان بە خوێندنەوەو بەدواداچوونی سەرجەم بەشەکانی ئەو بزوتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتی یە هەیە لەوەش گرنگتر وپێویست تر ئەوەیە کە کەسی توێژەری سیاسی بۆئەوەی ناوەڕۆکی بابەتی بەدواداچونەکەی هەروەک بابەتێکی زانستی سیاسی گرنگی پێبدرێت وئەژماربکرێت لە ڕستگۆی دا پێویست دەکات  کەزمانی فەرمی ئەو کۆمەڵگایە بزانێت کەجۆری بزوتنەوە سیاسی وکۆمەڵایەتی یەکە چالاکی چەندەها ساڵەی لەسەرپەخشکردن وکاریگەردانی لەسەر ئاراستەکردنی کۆمەڵگاکەی  دیاری دەکات، بەتایبەت کە بمانەوێت ڕاستگۆیانە باس لەبزوتنەوەیەکی چەپ وکۆمۆنیستی بکەین لەبەرئەوە ئێمە تەنها پێویستمان بە شیکردنەوەی چالاکی یە سیاسی یەکانی  نییە بەڵکو پێویستمان بە وردبینی وبەدواداچوونی سەرجەم لایەنە فکری و ڕۆشنیری وکۆمەڵایەتی وجەماوەری یەکانی ئەو جۆرە بزوتنەوە چەپ وکۆمۆنیستی یە هەیە هەروەها ئەرک داریش دەبین کە خوێندنەوەیەکیش بکەین  لە بەشی کاریگەری بزوتنەوەی چەپ بۆ کاریگەربوونی کۆمەڵناسیانەی  ئەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا لەدایک بووە  کە چۆن و چەندە کاریگەری ئەرێنی هەبووە لە سەر پاراستن وتێکۆشانی هێنانەدی ژیانێکی ئازاد ویەکسان  لەبەرئەوەی تەنها باسکردن لەیەک حیزب یان یەک ڕێکخراو ناکەین ئێمە کەدەڵێین بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی لەچەندین حیزب وڕێکخراو پێکدێت وەک خاوەن فکروفەلسەفەیەکی لۆژیکی ئایدۆلۆژیدار لە کۆمەڵگای فەرەنسی وئەوڕوپا لەگەڵ ئەوەشدا لەهەر کۆمەڵگە و وڵاتێکیشدا تایبەتمەندی خۆی هەیە وکاریگەری یەکەشی جیاواز دەبێت.

 

بزوتنەوەی کۆمۆنیستی وچەپ لە وڵاتی فەرەنسا  مێژوێکی درەوشاوەی جوانی ئینسانی هەیە لە تێکۆشانی بزوتنەوەی کرێکاری یە هەر ئەمەش بوو کە ئەنگڵس گوتی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی فەڕەنسا  شۆڕشگێڕترین بزوتنەوەیە وێرای ئەوەی ئەم بزوتنەوەیەلە ڕوویی فەرهەنگی وئاکاری یەوە شۆڕبۆتەوە بۆ ناو  ڕەگ وڕیشەی کۆمەڵایەتی وجەماوەریی کۆمەڵگای فەڕەنسی کە ڕۆژانە جوڵەکردارییەکانی تێکەڵ بەکەلتورو فەرەنگەکۆمەڵایەتی یەکانی دەبێت هەر ئەمەشە وایی کردوە کە هەرگیزنەک   ناتواندرێت بەئاسانی پایە کۆمەڵایەتی یە ئینسانی یەکانی تووشی هەرەس وڕوخان ببێت بەڵکو ڕۆژانە زیاتر دەبێتە هێزێک بۆ پشتیوانی لە تێکۆشانی بزوتنەوەی کرێکاری کە ماف وژیانێکی باشتر ویەکسان بەدی بهێنێت.

 

بزوتنەوەی کۆمۆنیستی وچەپ لە کۆمەڵگایەکدا لە خەباتدایە  کەژمارەی دانیشتیوانەکەی زیاتر لە شەست وپێنچ ملیۆن   ٦٥٠٠٠٠٠٠ کەسە کاریگەری یەکەی خستۆتە سەر بەشی زۆرینەی کۆمەڵگا بەڵام هەربەشە و بە جۆرو شێوازێکە ئەکرێت وئاسایی یە بۆ هەر بەشێکی ئەم بزوتنەوەیە ئێمە ڕەخنەی جدی و دروست وبێ بەزەییمان هەبێت بەڵام ناڕيوایە ونادروستە جەواشەکارییە کە وەکو خۆی وجۆرەکەی گرنگی پێنەدەین لەشیکردنەوەکانماندا!

 

 ئەبێت ئەوە بزانین بزوتنەوە چەپ وکۆمۆنیستی یە بەکاریگەربوونی مێژوویی تێکۆشانی ڕابردوویان توانیویانە ئەم کاریگەرییەی قۆناغی ئێستا لەسەر کۆمەڵگای فەرەنسی دروست بکەن ، ئەگەرچی چەندین شێواز وجۆری ئاراستەی فکری وستراتیژی جیاوازی  هەیە بەڵام هەریەکەیان بەجۆرێک کاریگەری هەیە ئەکرێت ڕەخنەشیان لە کەموکوڕییەکانیان بگرین بەڵام زۆر جیاواز وپێچەوانەن بە بزووتنەوەی فاشیزم وڕاسیزم وناسیۆنالیستەکان .

 

 سەرجەم چەپەکانن کە ڕاستگۆیانە بەرگری لە خواستەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان وپەنابەران دەکەن ، کە بەردەوام لێشاوی زۆری پەنابەران ڕوو لە فەڕەنسا  دەکەن، درووستر ئەوەیە کە چەپەکانن  هێزی گەشەی تێکۆشان دەبەخشن بە سەندیکانی کرێکاران وخوێندنکاران ومامۆستایان وسەرجەم بزوتنەوە جەماوەری یە کۆمەڵایەتییەکان.

 

 هاوڕێ محسین لە وتارەکەی دەڵێت

(باسدەکرێت کە ماکرۆن بۆئەوەی رێگری لە سەرکەوتنی حزبی گردبوونەوەی نیشتمانی راستڕەوی ناسیۆنالیست بکات تا نەتوانێ دەنگی پێویست بهێنێ بۆ دروستکردنی حکومەت، لەگەڵ بەرەی چەپەکاندا رێککەوتنێکی کردووە. بەپێی ئەو رێککەوتنە ژمارەیەك کاندیدی هەردوولا لە پێشبركێی هەڵبژاردنەکە کشاونەتەوە. ئەوەش بۆئەوە بووە کە چانسی بردنەوەی کاندیدەکانی خۆیان زیاتر بکەن بەرامبەر بە کاندیدەکانی گردبوونەوەی نیشتمانی. ئەوەبوو 134 کاندیدی بەرەی گەل و 82 کاندیدی هاوپەیمانیی لایەنگری ماکرۆن لە پێشبڕکێیەکە کشانەوە. ئێستا پرسی دروستکردنی حکومەت لە فەرەنسا هەڵواسراو و نادیارە، بەهۆی ئەوەی کە هیچ لایەنێك بە تەنیا ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت!) بەڵام  ڕێکەوتنی بەو جۆرە نەکراوە لەنێوان بەرەی چەپ و حیزبەکەی ماکرۆن  لە هیچ یەکێک لەتەفیزیۆن وڕۆژنامەکان حیزبە کۆمۆنیست وچەپەکان باسیان لەوجۆرە ڕێکەوتنە نەکردووە!

 

میلان شۆ کەیەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی بەرەی نوێی چەپ لە کاتی هەڵبژاردن گوتی (هەرگیز لەگەڵ ماکرۆن و فاشیستەکان ڕێکەوتن ناکات ،هۆکارەکەشی ئەوەیە ماکرۆن چەند جارێک هەوڵی داوە چاکسازی بکات لەیاسا خانەنشینی کرێکاران کە بەزیانی بەرژەوەندی کرێکاران !)

 

هەروەها هاوڕێ محسین دەڵێت (هیچ جیاوازێکیان نییە  ،ئەو جۆرە پۆلێنکردنەی ڕاست وچەپ بۆ ئەو حزبانە بەپێی زانستی بۆرژوازی دەکرێت ،ئەوان تەنها باڵ و ڕەوتە چەپ و ڕاستەکانی بۆرژوازین کە لە پەیوەند باڵا دەستیی ئابووریی و سیاسی و دەوڵەتی بۆرژوازییەوە، هیچ جیاوازیەکیان نییە، بەڵام تەنها جیاوازییان لە شێوازی بەڕیوەبردن و پاراستنی ئەو باڵادەستییە ئابووریی و سیاسیەدایە. هیچ کام لەو حزبانە خوازیاری نەمانی دەسەڵاتی دەوڵەتی بۆرژوازی نین، هیچ کامیان خوازیاری نەمانی کاری بەکرێ و خاوەندارێتی تایبەتی بەسەر هۆیەکانی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕدا نین. هیچ کامیان خوازیاری دەسەڵات و حکومەتی کرێکاری نین، هیچ کامیان خوازیاری شۆڕش و ئاڵوگۆڕی بنەڕەتیی لەدۆخی نالەباری ژیان و گوزەران و مافەکانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی ئەو وڵاتانەدا نین، بەڵام هەندێکیان بۆ پاراستنی سیستمی بۆرژوازی لە بەرامبەر تووڕەیی و نەفرەت و سەرەنجام راپەڕین و شۆڕشی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەشکراودا دژ بە هەژاریی و برسێتی و بێکاریی و چەوساندنەوەی وەحشیانەدا، دژبە نایەکسانی و دەسەڵاتی بۆرژوازیدا، دەیانەوێت بەرامبەر بە جەماوەری کرێکار و بێبەشی کۆمەڵگەکانیان نەرمتر بن تا سیستم و دەسەڵاتی چینەکەیان قابیلی تەحەمولکردن بێت! بۆیە بەبڕوای من نە ئەو چەپەی فەرەنسا کە لەکاتی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا سروودی ئینتەرناسیۆناڵ دەڵێتەوە، تا سۆزی کرێکارانی فەرەنسا بۆ خۆی رابکێشێت)

 

بۆ چوونی من جیاوزە لەو بۆچوونەی  هاوڕێ محسین لەبەرئەوەی  واقیعی جۆری ژیاری هەنگاوەکانی کۆمەڵگا هەوتایی گەشەی ئەم جۆرە تێکۆشانەی بزوتنەوەی چەپە یە نەک لەدەرەوەی دا بێت !

هەرئەمەش وایی کردووە کە بزوتنەوەی چەپ  کە باشتر گۆڕان بەسەر جۆروشێوازی تێکۆشانەکانی دا بهێنیت و کاریگەری ڕاستەوخۆشی هەبێت لەسەر ئاراستەکانی بەشەکانی کۆمەڵگای فەڕەنسی دا . بەڵام تێڕوانینی هاوڕێ محسین زیاتر تێڕوانینێکی مەکتەبی کلاسیکی یە نا واقعییانەیە  لەبەرئەوەی لە فەرەنسا هاوپەیمانیی چەپەکان براوەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بوون، ئەوەش بووەتە رێگر لەبەردەم مارین لوپێنی راستڕەو بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت یان بەشێک بێت لە حکومەتی داهاتووی فەرەنسا.

 

هۆکاری بڵاوکردنەوەشی بابەتەکەی هاوڕێ محسین لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەهۆی ئەوەوەنییە کە ئەو ڕۆژنامە وڕاگەیاندنە سەکۆیەکی ئازادیخوازی و کرێکاری  بێت بەڵکوزیاتر ڕەچاوی ئەوە دەکات کە چەندە ئەو بابەتە ناوەڕۆکەکەی دژایەتی کردنە بە ڕەوتی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی وچەپ وبزوتنەوەی کرێکاری وڕەوتی ئازادیخوازی کۆمەڵگە لەهەمانکاتیشدا  خزمەت و سود دەگەیەنێت بە سیاسەتی بۆرژوازی وحیزبەکەی کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە!!

 

خەڵک بەگشتی لەفەرەنسا و ئەورووپا پێشوازی لە دۆڕاندنی راستڕەوەکان دەکەن، بردنەوەی چەپەکان و ئەو پلانە ئابوورییانەی، هەیانە دەبنە بەربەستی گەورە لەبەردەم چاکسازییەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە بە دۆستی بازرگان و بازاڕ ناسراوە.

 

هۆڵگەر شمیدلینگ، ئابووریناسی سەر بە بانکی (بێرێنبێرگ)ـی ئەڵمانی لەو بارەیەوە  لەکەناڵی تەلەفیزیۆنی             BFM TV رایگەیاند “ئەستەمە بە ئاسانی حکومەت لە فەرەنسا پێکهبێنرێت و بە ئەگەری زۆرەوە،هۆڵگەر پێیوایە چەپەکان، ماکرۆن ناچاردەکەن پاشەکشە لە هەندێ لە چاکسازییەکانی بکات. بەپێی ئەو ئابووریناسە، ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا دەکرا زۆر خراپتر بێت بۆ بازاڕەکانی فەرەنسا و ئەورووپا بۆ تەشەنەسەندنی بێکاری و جیاوازی چینایەتی، بەتایبەتی ئەگەر وەک خولی یەکەمی هەڵبژاردن، لە خولی دووەمیشدا راستڕەوەکان براوە بوونایە.

 

بەپێچەوانەی هاوڕێ محسین   تەنها گوتنی سرودی ئەنتەرناسیۆنال نیە کە جێگای دڵخۆشی بێت یان بۆ فرێودانی کرێکاران بێت لەبەرئەوەی چەندین جار سرودی ئەنتەرناسیۆنال لەناو خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن چەپەکان وکرێکاران گوتراوەتەوە هەر بۆیە  هەنگاوەی بزوتنەوەی کرێکاری وکۆمۆنیستی دەچیتە قۆناغێکی ئەرێنی باشترەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەلایەک بەهۆی ناچاری ئەو بزوتنەوە وە کە هەنگاو بۆ هاوخەباتی نەبردبایە ئەوا بەدەستی خۆی کۆمەڵگەی فەڕەنسی پێشکەش بە بەرەی فاشیزم وڕاسیزم دەکرد لەلایەکی تریشەوە بەهۆکاری ئەوەی لەناو بزوتنەوەی کرێکاری وخەڵکی ناڕازی بەجۆرێک وشیاری هەیە کە ڕاستەوخۆ فشاریان خستۆتە سەر پارت وڕێکخڕاوە کۆمۆنیستی و چەپ و لایەنگرانی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی وژینگەپارێزی کە هەنگاوی کرداری بنێن بۆ هەبوونی ئەڵتەرناتیڤی هاوبەش لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی خەڵکدا بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر   هەر لەژێر ئەو جۆرە ڕۆشنایەی ووشیاری یە چینایەتی یەشدابوو کە بەرەیەکی نوێی سیاسی چەپەکان هاتەکایەوە .

 

بەرەی ڕاستڕەو بە سەرکردایەتی مارین لۆپین لەناو پڕۆژەی بەرنامەی کاردەسەڵاتیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن کە هەرچی بارودۆخی نالەباری وڵات هەیە لە ڕویی هەبونی بێکاری وهەژاری یەوە پەیوەندی هەیە بە هەبوونی پەنابەرەوە هەیە هەر بۆ چارەسەرەکەشی یەکەمین هەنگاو دژیەتی کردنی مافەکانی پەنابەرانە هەر لە فشاری ناڕاستەوخۆ بۆ بێکارکردنیان .

هەتا فشارکردنیان بەئامانجی دیپۆرتکردنەوەیان ولێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی فەرەنسی ،لەسەرەتاش لەوانەی کە خاوەنی دوو جۆر ڕەگەزنامەن کە لە دوایی ساڵی ١٩٧١ هاتونەتە فەرەنسا ، واتە بەگەڕانەوەی یاسا کۆنەکە کەناسراوە بە ڕەگەزنامە بەپێی خاک .

 

میلانشۆ لەبەرەی نوێی چەپ دەڵێت( خەڵک بۆ خۆشی نابنە کۆچبەر، کۆچکردن دەربەدەرییەکی زۆرەملێیە و ئەوانەی کە بە چاوی سووک سەیری پەنابەر دەکەن ئەوا بەچاوی سوک سەیری  باقی جیهان دەکەن؛ باشترە لەبیرتان بێت  کە لە ئەوروپا لە ئیسپانیا و یۆنان بەهۆی ئەو سیاسەتانەی کەدژ بە کرێکاران   جێبەجێ دەکران زۆرێک لە  خەڵک جێیان هێشت  بەهەزارەها کەسیان کۆچیان  کرد. کەواتە پێت وایە ئەوە مافی ئەوەمان پێدەبەخشێت کە سەیری پەنجەکانی تر بکەین. لە جیهاندا. بە ڕوونی دەبینیت کە دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە ئێمە قەرزاری پەیماننامەکانین کاتێک پەیماننامەکان نین وەک چۆن پێمان خۆشە مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت ئەگەر ئێمە بین یارمەتیان بدەین کە بخوێنن وژیانیان باشتربێت.)

 

لە١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤لاپەڕە ٣ ی ڕۆژنامەی خەباتی کرێکاران کە ئۆرگانی ڕاگەیاندنی یەکێتی کۆمۆنیست بڵاوی دەکاتەوە کە لە بەرنامەی چەپی بەرەی جەماوەری نوێدا کەمترین مووچە بۆ ١٦٠٠ یۆرۆ  هەروەها کەم کردنەوەی باج  .هەروەها هۆکاری کێشەئابوورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە  خاوەن کۆمپانیاکان خۆدەدزینەوە لە باج  وهەوڵدەدەن بۆ کۆکردنەوەی قازانجی زۆر لەلایەن کەمینەیەک لەسەرمایەدار وبازرگانەکان.

 

بزوتنەوەی هێلک زەردەکانی فەرەنسا لەژێرکاریگەری بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی دا توانیوێتی لەتێکۆشانی جەماوەری سەندیکایی دا بەرەوپێشەوە بچێت ئەگەرچی لەناو ئەم بزوتنەوەشدا خاوەن فکرو بۆچونی جیاوازو ناسیۆنالیستی وڕاسیست و مەزهەبیش هەیە بەڵام هاوڕێ محسین باسی ئەم جۆرە کاریگەرە ئەرێنی بیروباوەڕی کۆمۆنیستی یە ناکات !! ڕێک بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی یەکسان دەکات بە بزوتنەوەی ڕاسییزم وناسیۆنالسیتەکانی فەڕەنسا !!

 

بەدڵنیایی  پارتەچەپەکانی بەریتانیا و وڵاتانی تریش جیاوازییان زۆرە لەگەڵ حیزب وڕێکخراوە ڕاسیست وناسیۆنالیستەکاندا!

 کە پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە لە دەسەڵاتدا بوو چەندەها یاسای دەرکرد کە لەبەرژەوەندی وسوودی کرێکاران وپەنابەران وخانەنیشاندابوو لەڕوویی خزمەتگوزاری وسوودگاندن وپێدانی مووچەوە بەڵام لەکاتێکدا کە پارتی پارێزگاران  هاتە دەسەڵات ئەم یاسایانەی هەڵوەشاندەوە چەندین یاسای تازەی دەرکرد لەدژی بەرژەوەندی ومافەکانی کرێکاران وپەنابەران .کەواتە هەرگیز لۆژێک نییە کە هەر دوو پارتە چەپ وڕاستەکە هاوشێوەوجۆر هەڵبسەنگێندرێت  گوترێت جیاوزییان نییە !

خەڵکی ناڕازی  بەگشتی سەرگەرم نابن تەنها  بە دروشمی بریقەداری فەلسەفی وڕازاوەیی

هەروەک کاڕڵ مارکس دەڵیت گرنگ شیکردنەوەنیە بەڵکو گرنگ گۆڕانکاری کردارییە ! خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش وبێکار  ژیانێکی باشتری دەوێت هەربۆیە لەگەڵ لەدەسەڵات لەململانێدا دەمێنێتەوە بەپێی ئاستی گەشەی ووشیاری چینایەتی  لەشێوەی ناڕەزایەتی جەماوەری دا . بێگومان بزوتنەوەی چەپ وکۆمونستی هاوپشتی وهاودەنگی بزوتنەوەی کرێکاری هەنگاودەنێت بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ کرێکاران وزەحمەتکێشان، ئەم بزوتنەوەیەش (کۆمۆنیستی وچەپ ) بەپێی ئاستی گەشەی ووشیاری بەرپرسیارێتی بۆ تێکۆشانی کرداری هاوپشتی وهاودەنگی لق وباڵ وگروپ وڕێکخراوەکانی  گۆڕانکاری کرداری بەدی دەهێنێت بەرەو بزوتنەوەیەکی بەهێزی جەماوەری کە توانای ئاڵوگۆڕوکردنی  سەرخان وژێرخانی شێوەوجۆری ژیاری کۆمەڵگەی هەبێت،  ئەوکاتە سیستەمی سەرمایەداری لە ڕێشەوە دەگۆڕێت لەسایەی سۆسیالیزم دا ئازادی  ویەکسانی و بەرابەری بەدی دێت.

 

مانگرتن و خۆپیشاندان لە 19ی ئازاری 2024 لەلایەن فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری شارستانی لە پاریسی فەرەنسا .  کۆبوونەتەوە بۆ داوای زیادکردنی گشتی مووچە و خاڵی پێوەر، باشترکردنی پێوەرەکانی پێوەر و دامەزراندنی پێویست بۆ باشترکردنی بارودۆخی کارکردن هەروەهاباشتر کردنی  ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکرێت.

 

مانگرتن و خۆپیشانداندان لە پاریس لە ٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٤واز لە خراپ مامەڵەی دامەزراوەیی و گشتگیری زۆرەملێ بێنن!
واز لە ئاژاوەگێڕی و مەترسی خستنە سەر ستاف و قوتابیان بێنن!
بۆ مافی هەموو خوێندکاران بۆ خوێندن کە لەگەڵ پێداویستی و سەختییەکانیان بگونجێت
بۆ کشانەوەی “کردەوەی دووەمی قوتابخانەی گشتگیر”

لە قوتابخانە و پەیمانگا و ئامادەییەکان، مامۆستایان، کارگێڕی، کارگێڕی و کارمەندانی پزیشکی-کۆمەڵایەتی، ڕۆژی پێنجشەممە 6ی شوباتی ٢٠٢٤ مانیان گرتبوو. لەسەر بانگەوازی بزووتنەوەیەکی گەورەی نێوان سەندیکاکان کە FO بەشداری تێدا کرد، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە شەقامەکانی پاریس خۆپیشاندانیان کرد بۆ بەرگریکردن لە قوتابخانە حکومییەکان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.