لە یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی دادگای دادی تاوانكاری نێودەوڵەتی ICC

0

رێكەوتی 17-7-2024 لە شارەكانی سلێمانی , كەركوك, هەولێر, چەمچەماڵ , هەڵەبجە ,ناحیەی رزگاری گەرمیان لە گۆڕستانی ئەنفالكراوانی گەرمیان , چەندی گردبونەوەو كۆڕو سمینار ئەنجامدرا, بە بەشداری دەیان كەناڵی ناوخۆیی و بیانی , داواكرا عێراق ببێتە ئەندامی دادگاكە بۆ ئەوەی تاوانەكانی جینۆساید و كیمیاباران, هەڵەبجەو ئەنفال دووبارە نەبنەوە.

لە سەرجەم گردبونەوەكان ئەم داواكارییانە خرانە روو:
لە یادی 26 ساڵەی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكەو 22 ساڵەی دەست بەكار بونی ئەو دادگایە و رۆژی دادپەروەری جیهانی, وەك گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە, لە هەموو گەلانی دیكە زیاتر

پێویستمان بە دادگایەكی جیهانی وا هەیە, بۆیە داواكارین:
– عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و بە زووترین كات پەیوەست بوونی خۆی بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رابگەیەنێت, بۆ ئەوەی دڵنەواییمان بداتێ عێراقی ئەمڕۆ و ئایندە جیایە لە عێراقی تاوان و جینۆسایدی پێشوو, بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پەرلەمانی عێراق بە رۆڵی خۆی هەڵبستێت.
– حكومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق فشار بخەنە سەر حكومەتی كوردستان 258 تۆمەتباری ئەنفال وەك تاوانبار سەیر بكەن و دادگایی بكرێن.

– حكومەتی عێراقی هەموو ئەوانەی وەك تۆمەتبار ناویان لە كەیسەكانی جینۆسایدی خەڵكی كوردستان هاتووە دادگایی بكات.
– حكومەتی عێراقی قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی رژێمی پێشوو بكاتەوە بێ جیاوازی, لە داوای لێبوردن كردن لێیان و قەرەبووی مادییان تا گەڕانەوەی روفاتی ئازیزانیان.
– حكومەتی عێراقی پێشوازی لە هیچ كەسێك نەكات لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە داواكراو بێت , یان گومان لێكراوبێت بەو تاوانانەی لە تایبەتمەندی دادگای ناوبراوە.
– پەلە بكرێت لە هێنانەوەی روفاتی قوربانیان و پشكنینیان بۆ بكرێت.
– قەرەبووی مادی و مەعنەوەی قوربانیانی تاوانەكانی جینۆساید, تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنگ لە عێرقدا بكرێتەوەو تاوانباران لە سزا رزگاریان نەبێت.
– سەربازگەی تۆبزاوا بپارێزرێت, بۆ بەرز راگرتنی قوربانیان بكرێت بە مۆنمێنتێكی شایستە بۆ ئازیزانی ئەنفالكراومان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.