یەکەمەکانی ساڵ دەبێت بەرهەمەکانیان چی بێت؟ !!

0
ئاوات (عبدالرحمن ڕەسوڵ )
پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەهەر جۆرە هەنگاوێکی جوانی گەنجان و لاوان دەکەم یەکێک لەو بەشانە خوێندن و دەرچوونیانە جا یەکەم بن یان هەزارەم بن .لەبەرئەوەی خوێندن و پەروەردە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە یە بەمەرجێک ئاراستەی نوێ بونەوەو بوژانەوەی کۆمەڵگە لەخۆبگرێت نەک بەپێچەوانەوە خوێندن و زانین بۆ ئاراستەی تێکشکان و لەناوبردنی شکۆی ئینسانی بێت .
لەگەڵ ئەوەی بابەت و بەرنامەکانی خوێندن لەکوردستان هاوتای قۆناغی گەشەی شارەستانی و زانستی وزانینی ئەمڕۆی جیهانی نین لەهەمان کاتیشدا ئیدارەدانیشی بەشێوەی مەدەنی و کارگێری ئیداری هاوتایی سەردەمی ئێستا نین تەنانەت بەشێوازی بەمیکانیزمی کۆنیش ناتوانێت بڵێی خاوەنی ئیدارەدانێکی سەرکەوتووە .
کە توێژینەوەیەک لەبەرهەمەکانی کاریگەری کرداری بۆماوەی دەسەڵاتی باشووری کوردستان بکەین باشتر ڕاستی یەکەمان بۆ دەسەلمێندرێت !
لەهیچ یەکێک لەزانکۆکانی نەتواندراوە مرۆڤ پەروەردە بکەن کە ببێتە ژیلەمۆی ڕیفۆرم خوازی و بوژانەوە و نوێ بوونەوە بەڵکو زیاتر مرۆڤ بەگشتی وگەنجان ئاراستەکراون کە بچمێننەوە لەبەردەم سەرجەم سوننەت و جوڵە کوشندە وتێکشکێنەرەکانی کۆمەڵگە کە شکۆومافی ئینسانی زیاتر لەناو دەبن هەمیشە ئاراستەکەیانە بەرەو شکورانە بژی و جۆرێک لە زەلیلی ئاوێتە دەکەن .
هەرئەمەش وایی کردووە سەرجەم بەرهەمەکانی خوێندنی زانکۆ وپەیمانگاکان هەر لەچواڕچێوەی بڕوانامە و لەبەرکردنی قات وڕیبات و هەندێک گۆڕانی شێواز بەرجەستە دەبێت .
دەرئەنجامی ئەمەش بووە ساڵ لەدوایی ساڵ گەنجان و لاوان بێ هیواو ئومێدبن بەناچاری خۆیان ئاراستەی کۆچ وئاوارەیی بکەن چونکەتووشی پێکدادانی دەروونی بوون لەگەڵ شێوازی گەشەی شارەستانی و زانست وزانیاری یەکانی جیهانی مرۆڤایەتی.
ساڵانە چەند گەنجێک لەژێر ناوی یەکەم و دووەم و سێ یەم لەبەشەکانی خوێندندا بڵاودەکرێتەوە ،بەڵام ئەگەر توێژینەوە لەکاریگەری سەرجەم ساڵەکانی ئەم پرۆسەیە بکرێت بزاندرێت ئەم پرۆسانە هیچ جۆرە سوودێکی نەبووە بەگشتی جگە لەڕوویی کەسی یەوە نەبێت واتە بەڵکو لەڕوویی گشتی کەتایبەت بە هەنگاوی باشترلەبواری نوێبونەوە و بوژانەوەی پەروەردەیی بە هەنگاوی شارەستانی ومەدەنی .
ئەمەش کاریگەری هەبوونی پەروەردەوفێرکردنی کوردستان کە بەو جۆرە گەنجان ئاراستە دەکەن کە ڕق وکینە و ململانێی دژە ئینسانی .
ئاخر مرۆڤێک یەکەم بێت چۆن دەبێت بە کەسانێک کۆمێنتی بۆ دەنووسن بڵێ دەوەڕێ !ئەگەری کۆمێنت و ڕەخنەکان تێکشێنەربن کەئاراستەت دەکرێت بەڵام هەرگیز ناکرێت وەڵامەکان تێکشێنەربن کەشکۆی ئینسانی نەپارێزێت . چونکە مرۆڤی ژیر و سەرکەوتوو ئەو مرۆڤەیە کە هەرگیز بیرلەشکاندنی شکۆی مرۆڤەکان ناکاتەوە هەمیشە لەخەمی پاراستنی شکۆ ومافەکانی مرۆڤەکاندا هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت دواتر دەبێتە ئەستێرەیەکی کرداری کە وەک تیشکی مانگ لەشەودا ڕوناکی دەبەخشێت بەڕێگاکانی ژیان.
دوا بۆچوون ئێمە پێویستمان بەگۆڕانی جۆری سیستەم و دەسەڵاتی باڵایە کە کۆمەڵگە لەناو چەوسانەوە ونایەکسانی و هەژاری ڕاگرتووە بۆئەوەی ببینەخاوەن دامەزراوەی فێربونی زانستی و پەروەردەیی کە گرنگی بە پاراستنی ژینگەو پاراستنی شکۆومافی مرۆڤەکان بدات .
Leave A Reply

Your email address will not be published.