دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا
ئەزمیر:
ڕێکەوتی 2/6/2024 لەناوچەکانی ئۆرلاو چەشمێ سەر بەێاری ئەزمیر لەدوو کاتی جیاوازدا 80 پەنابەرو 21 منداڵی پەنابەر دەستگیرکران ، لە هەمان شار لەڕێکەوتی 1/6/2024 لەناوچەی دیکیلی 19 پەنابەرو 21 منداڵی پەنابەر دەستگیرکران ، لە هەمان شار لەڕێکەوتی 31/5/2024 لەناوچەی کارابورون 40 پەنابەر دەستگیرکران ،
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی 2/6/2024 لەناوچەی بۆدرۆم سەر بەشاری مۆغەڵا 23 پەنابەرو 8 منداڵی پەنابەر دەستگیرکران ، لە هەمان شار لەڕؽکەوتی 1/6/2024 لە هەمان ناوچە لەدوو کاتی جیاوازدا 21 پەنابەرو 3 قاچاخچی دەستگیرکران ، لە هەمان شار لەڕێکەوتی 31/5/2024 لە ناوچەکانی داتچاو فەتحیە لەدوو کاتی جیاوازدا 50 پەنابەرو 17 منداڵی پەنابەر ڕزگارکران کە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە ژیانیان کەوتبوە مەترسیەوە وە 3 قاچاخچیش دەستگیرکران ،
چەنەککاڵێ:
ڕێکەوتی 2/6/2024 لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەککاڵێ 28 پەنابەرو 23 منداڵی پەنابەر دەستگیرکران ، لە هەمان شار لەڕێکەوتی 1/6/2024 لە هەمان ناوچە 17 پەنابەر دەستگیرکران ،
ئایدن:
ڕێکەوتی 1/6/2024 لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن 10 پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە ، لە هەمان شار لەڕێکەوتی 31/5/2024 لەناوچەکانی کوشاداسێ و دیدیم 26 پەنابەرو 18 منداڵی پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە .
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا