ڕەخنەگرتن یان داپۆشینی ڕەخنەکان!!

0
ئاوات (عبدالرحمن ڕەسوڵ )
نامەوێت تێڕوانین بۆچوونەکانم وەک دژایەتی بەرامبەر هیچ حیزبێک لێکبدرێتەوە ، کاتێک ڕەخنەلەحزب یان ڕێکخڕاوێکی کۆمۆنیستی یان شیوعی دەگریت بەهۆی مەحفەلیزمی وپارچەپارچە و لێکترازان و کوتلەبەندی یان بەهۆی دوورکەوتنەوە لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کرێکاری ڕێک پێت دەڵێن لەکۆمۆنیزم تێنەگەیشتوویی یان لەپشت کۆمپیتەرەوە هیچت لەدەست نایەی تەنها دژایەتی (کۆمۆنیستی )شیوعی دەکەیت یان بێ ویژدانی لەئاست ئەو هەموو قوربانی وتێکۆشانەیان !
لەکاتێکدا کاڕڵ مارکس هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە گرنگ گۆڕانە نەک شیکارکردن هەربۆیەش بەردەوام پەیامی کرێکارانی جیهان یەکگرن بەرز دەکردەوە لەو پێناوەشدا دوو مناڵی لەبەر هەژاری وئاوارەیی لەدەستدا کە لەکاتێکیشدا بەهۆی باوکی یەوە کە بیویستبایە وەک بەشێک لە بەناو شیوعی و کۆمۆنیستەکانی بکردایە مناڵەکەی لەئاوارەیی گیانی لەدەست نەدەدا مافی پەنابەری پێدەدراو کاری تایبەتی خۆی ئەنجام دەدا و جار جارەش هەروەک ئەم حیزبە شیوعی وکۆمۆنیستانەی کوردستانیش دەی گوت :
-بڕوخی سیستەمی سەرمایەداری !
– کرێکارانی جیهان یەکگرن !
-نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار !
-حکومەتی کرێکاری !
-حکومەتی سۆسیالیستی !
-بژی سۆسیالیزم !
کاڕڵ مارکس ئەو ڕابەرو بیرمەندەبوو بۆیەک چرکەش سڵی لەگەشەدان و ڕێکخراوبونی ناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ناڕازی کرێکارو زەحمەتکێش نەکردەوە هەروەها هیچ جۆرە گروپ وڕێکخراوێکی خێرخوازیشی پێک نەهێنا بەناوی هاوکاری یەوە بەڵکو زیاتر لەناو کۆڕوکۆبونەوە و ناڕەزایەتی یەکاندا بەگژ کوتلەکاری و پەرتەوازەیی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری دا دەچووە هەرلەژێر ڕۆشنایی ئەم جۆرە تێڕوانین و بۆئەم چوونانەدابوو ئەنتەرناسیۆنالی یەکەم پێکهێندرا بۆئەوەی خەرمانەی تێکۆشانی بزوتنەوەی چینایەتی و کۆمۆنیستی زیاتر ئاوێتەی یەکتری بکات وگەشەی پێبدرێت.
بەڵام عاشقانی یەک ڕابەری حزب وڕێکخراوەکەیان نەیان توانیووە بەدرێژایی تەمەنیان لەناو کرێکاران و زەحمەتکێشانی چەند شارێکی بکەم بەرنامەی خۆیان بناسێنن تەنها لەشارێک یان دوو شار لە ١ی ئایار و ٨ی مارسەکان بە لافیتە ودروشمە حزبی یەکانیان دەردەکەون ئەمەش هەروەک نمائیشێکی کاتی دێتە بەرچاو لەبەرئەوەی یەک هەفتە دوایی ١ی ئایار خامۆش دەبن لەشەقام وخیابانەکانی ئەو شارەش !
لە حیزبە ئیسلامی یەکان فێری پڕۆژەی خێرخواریش بوون بۆ وێنەو ڤیدۆ بڵاوکردنەوە لەپێناوی بانگەشەی حیزبیان.
گەنجێکی کرێکار لەسەر نوسینی ڕەخنەیەک لەدەستەڵات ڕاپێچی زیندانەکانی هەمان دەسەڵاتی چەوسێنەر دەکرێت بە مانگ وساڵ بەئەشکەنجەو ئازاردانی زۆرەوە .
کادرومەکتەبی سیاسی وکۆمیتەی سەرکردایەتی حیزبەکان بەئازادی لەم شار بۆ ئەو شار دەچن و ڕەخنە دەگرن و چالاکی دەکەن .
ئەشڵێن دەبێت سیستەم ودەسەڵات بڕوخێت ئاخر چۆن بەم جۆرە دەسەڵاتێکی چەوسێنەرودزوگەندەڵ دەڕوخێت !
هەڵسوڕاوانی حیزبەکان بە ڕەخنە گران دەڵێن ئێوە پڕۆژەتان چیە و چ ئەڵتەرناتیڤێکتان هەیە ؟
ڕاشکاوانە پێمان گوتوون پێویستە خۆتان بۆ پشتیوانی خواست وداواکاری خەڵکی ناڕازی بەجۆرێک ساغ بکەنەوە بەبێ ئەوەی بتانەوێت هەروەک حیزبە ئیسلامی و ناسیۆنالیست و لیبرالەکان کەبۆ شاباش لێدان بۆ حیزبەکەتان بێت.
ڕەخنەی ئێمە لەپەرتەوازەیی و باڵ باڵێنی کۆمۆنیست وشیوعی یەکان لەوەنییە کە ببنە یەک حیزب بەڵکو لەوە کە هاوپشتی و هاوخەباتی چینایەتی وکرێکارییان فرامۆش کردووە ،ئەوان لەوەڵامدا پێمان دەڵێن ناسیۆنالیست و ئیسلامی یەکانیش دابەش بوون ودابەش دەبن بەڵام لەلایی ئێمە ئەوە گرنگ نییە کە ئەوان و ئێوە وحیزبەکان دابەش دەبن و پارچە دەبن بەڵکو گرنگ ئەوەیە دڵسۆزانی خەڵکی ناڕازی و بزوتنەوەی کرێکاری سەرجەم شەپۆل و جۆگە ناڕەزایەتی یە چینایەتی و جەماوەری وپیشەییەکان یەک بخرێن لەناو یەک بزوتنەوەی جاماوەری دا کەئامانج هێنانەدی خواست و داواکارییەکانی خەڵکی ناڕازبیت .
هەڵسوڕاوانی حیزبەکان لەگەڵ ئەم جۆرە ئەڵتەرناتیڤە ئینسانی یە جەماوەرییە هاوڕانین کە خەڵکی ناڕازی خۆی دەسەڵات بڕوخێنێت ودواتر خۆی ئیدارەی کۆمەڵگا لە ڕێگای شوراکانیانەوە بەڕێوەبەرێت یان بەتێکۆشانیان ببنەفشارێکی ئەرێنی بۆ ڕیفۆرم و چاکسازی و هەرگیز بەلایدا ناچن کە ناڕەزایەتی یەکان بەرەو بزوتنەوە جەماوەری ئاراستە بکرێن لەبەرئەوەی هەرکاتێک ئەم جۆرە بزوتنەوەی جەماوەرییە گەشەبکات ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری گەشەدان و هاتنەکایەوەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و مەدەنی یەکانی کۆمەڵگا ئەمەش دەبێتە دەرئەنجامی ئەوەی نەدەسەڵات و نەحیزبە کان ناتوانن هەنگاوە کۆمەڵایەتی وجەماوەرییەکان لەبەرژەوەندی خۆیان ئاراستە بکەن.
هەربۆیە ئێمە دڵنییان هەنگاوەکان بەپێی ئاستی گەشەی ووشیاری کۆمەڵگا گۆڕانیان بەسەردا دێت جۆرو شێوازی ململانێ یەکان هەرگیز کۆمەڵگا لەیەک شێوازو جۆردا نامێنێتەوە بەردەوام ئاوێتە دەبێت بەگۆڕانکاری هەربۆیە پێویستە قۆناغی ناڕەزایەتی یەکان وەک خۆیان بناسێنین و تێ بگەین!
هەمیشە خەڵکی ناڕازی لەچەوسانەوە ونایەکسانی و بێ مافی یەکان پێویستیان بەگەشەدانی هاوخەباتی یە بۆ نەمان وکەم کردنەوەی جیاوازی یە چینایەتی یەکان و هێنانەدی ئازادی وژیانێکی باشتر .
Leave A Reply

Your email address will not be published.