جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت 💐 New نەو مانایەکی نوێ. Roz ڕۆز بە واتای ڕۆژ یان خۆر دێت.

0
نەورۆز لە نێو گەلانی ئاریاییدا پیرۆز دەکرا. نەورۆز لە سەردەمی ئیمپراتۆرەکانی ماددا بەڕێوە دەچوو. ماددەکان خۆیان مێژوویی سەر هەڵدانی جەژنی نەورۆزیان نەنووسیووەتەوە، بەڵام لە سەردەمی ئەوان یادی ئەو جەژن دەکرایەوە. جەژنی نەورۆز لە سەردەمی سۆمەری و ئاشووری و کلدانیەکان هەبووە.
کاتێک دەوڵەتی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی لەلایەن پاشای ساسانییەکانەوە دامەزرا، نەورۆز بە فەرمی لەلایەن پاشای ساسانییەکانەوە بەڕێوەچووە و گرنگی پێدراوە. ساسانیەکان کوردن.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، چیرۆکی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام کات و شوێنەکەی نادیارە.
چیرۆکی نەورۆز بەم شێوەیەیە:
پادشایەک دەبێت زۆر دڕندە و ستەمکار دەبێت و هەمیشە باجێکی زۆر لە خەڵک وەردەگرێت.
پاشان خەڵک بە سەرکردایەتی کاوە کە کاری ئاسنگەری دەکرد، دژی پاشا ڕاپەڕین ئەنجام دەدەن .
کاوەی ئاسەنگەر لەگەڵ خەڵکی ناڕازی تر گفتوگۆیان ئەنجامدەدات کە ئێوارەی ٢١ی ئازار بچنە کۆشکەکانی پاشا. بۆ ئەوەی سەربکەون و پێکەوە هێرش بکەن، دانیشتوانی سەرجەم گوند و ناوچەکانی دیکە بڕیاریان دا ئێوارەی 21ی ئادار پێش خۆرئاوابوون لەسەر شاخەکان ئاگر بکەنەوە و دواتر هێرش بکەنە سەر کۆشکەکانی پاشا و دەسەڵات ڕوخاندنی دەسەڵاتی پاشای چەوسێنەر .
دواتر ئێوارە پێش خۆر ئاوابوون لە ٢١ی ئازار ئاگر لەسەر شاخەکان دەکرێتەوه هێرش لەلایەن خەڵکی ناڕازی دەکرێتە سەر سەرجەم کۆشک و تەلارەکانی پاشای زاڵم وچوسێنەر ،پاشا بەچەوکوژەکەی کاوەی ئاسەنگەر دەکوژرێت و کۆمەڵگاش ڕزگاری دەبێت لەدەست چەوسانەوە و دزی و باج و کردەوە زۆرەملێ کانی پاشا.
پاشان هەموو ساڵێک لە ئێوارەی ٢١ی ئازاردا خەڵک ئاگر دەکەنەوە و گۆرانی دەڵێن و ئاهەنگ دەگێڕن:
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی بەهاتەوه
وا ڕۆژ هەڵات لەبەندەنی بەرزی وڵاتەوە
ڕەنگی گوڵاڵە و گەزیزە شەبەق شەوق دەداتەوە…
Leave A Reply

Your email address will not be published.