گەنجەکان دەخنکێن بەهۆی درێژەدانی دەسەڵات بەچەوسانەوە ودزی وگەندەڵی یەوە

0

گەنجەکان دەخنکێن بەهۆی درێژەدانی دەسەڵات بەچەوسانەوە ودزی وگەندەڵی یەوە

لەئەنجامی درێژەدانی دزی وگەندەڵی وچەوسانەوەی هێزە کۆنەپارێزوچەوسێنەرەکانە کە بە کۆمەڵ لاوان وگەنجانی عێراق وکوردستان بەجێ دەهێڵن  ،لە بەرواری شوباتی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە کە محەمەد ئەحمەد، گەنجێکی تەمەن ۲۱ ساڵ دانیشتوی گەڕەکی فەیلەقی شاری کەرکوک بوو، پاش زیاتر لە دوو مانگ لە بێسەروشوێنبوونی لە رێی هەندەران، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، تەرمەکەی دۆزرایەوە.هەروەها یەکێک لەئەندامانی خانەوادەی محمد ئەوەی خستۆتە ڕوو کە محەمەد لە ۱٥ مانگی ۱۲ ساڵی  ٢٠٢٠ڕابردوو، لە تورکیاوە دەرچوە بۆ ئەوروپا، پاش گەیشتیان بە نزیک وڵاتی یۆنان، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی بێت، محەمەد لەناو بەفر ‌و بەهۆی سەرماوە، ڕەق بوەتەوە کە لە ناوچەیەک بوە لە نێوان یۆنان و تورکیا”. قۆناغی ئێستای عێراق بەقۆناغێکی پڕ لەقەیڕان وکێشەی جۆراوجۆری بێکاری وهەژاری وبرسێتی گوزەردەکات کە خوڵقاندنیشی بەهۆی سیاسەتی دژەئینسانی بەرپرسانی دەسەڵاتەوەیە،لەهەمان کاتیشدا بەرپرسانی دەسەڵاتیش بەردەوامن لەدزی وگەندەڵی سامان وپارەی گشتی وتەخشان وپەخشانکردنی پارەی گشتی.پێویستە خەڵک لەتێکۆشانی هاوپشتی دا بەر بەوێرانکردنی کۆمەڵگای عێراقدا بگرێت،کۆمەڵگای عێراق بەرەوکۆمەڵگایەکی باشتر ئاراستە بکەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.