وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتی مستەفا هیجری و(٧٢) سەرکردەی تری ئۆپۆزسیۆنی ئێران پوچەڵدەکردەوە و کە ناتوانن گەشت بکەن!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بڕیارێکی دەرکردوە کە  لە نوسراوێکدا بڕیاریداوە، کە پاسپۆرتی مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پوچەڵکردوەتەوە.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەناوی (مستەفا محەمەد ئەمین) مستەفا هیجری کردووە کە پاسپۆرتەکەی پوچەڵکراوەتەوەو پاسپۆرتەکە بەکارهێندرا ئەوا دەکێشرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و خاوەنەکەشی رادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس دەکرێت.

بڕیارەکە تەنیا مستەفا هیجری ناگرێتەوە بەڵکو ناوی (٧٢) سەرکردەی تری ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت و پاسپۆرتەکانیان پوچەڵدەکرێتەوەو دەکێشرێنەوە.ئەم بڕیارە لەگەڵ ئەوەی دژی هەبوونی مافەکانی مرۆڤە لەهەمان کاتیش ڕاستەوخۆ بەمانایی کاریگەربونی سیستەم ودەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەسەر حکومەتی عێراق.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.