هەڵبژاردن لەئێران ناتوانێت بەر بە هەنگاوەکانی ڕووخانی دەسەڵاتی فاشیزم بگرێت

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
ئەگەر هەڵبژاردنی پەرڵەمانی و دەنگدانی زۆرینە پێوەری گۆڕانکاری لەدەسەڵاتدا بووایە دەبووایە چەندەها ساڵ لەمەوبەر فاشیزمەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی لەئێران لەدەسەڵاتدا دووربخرابانایەوە .
لە دوایی بەزۆرەملێ هاتنە سەر دەسەڵاتی فاشیزمی کۆماری ئیسلامی ئێران خەڵکی ئێران بەگشتی و ژنان لەتەواوی ئێران و کوردستان لەتارانی پایتەخت بەیەک دەنگ سەرجەم یاسا زۆرەملێ کانی ئەو دەسەڵاتەیان ڕەتکردەوە بەتایبەتیش لەدژی یاسایی بەزۆر ملێ سەپاندنی حیجاب .
ئەم ڕژێمە هەرگیز باوەڕی بە هڵبژاردن و هەنگاوەکانی دیموکراسی نەبووە هەرچی ویستوویەتی بە زۆرملێ و ملهوڕی بەسەر خەڵکی دا سەپاندوە .
هەر ئەمەش وایی کردوە ڕۆژ دوایی ڕۆژ کۆمەڵگای ئێران و کوردستانی زیاتری بەرەو وێرانکردن و دواوەی گەڕاندۆتەوە ، هەربۆیە ناکرێت هیچ مرۆڤێک لەژێر هەربیانوێکدا بێت باوەڕ بە ملهوڕو جەقوکێشەکانی فاشیزمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات و خۆشخەیاڵ بێت بەوەی کە لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانەوە کۆمەڵگاکەی بەرەو باشتر دەگۆڕێت .
پێویستە بە پێچەوانەی خواست و داواکارییەکانی بەرپرسانی ڕژێم خەڵک هەنگاوی کرداری بنێت هەرگیز نەچێت بۆدەنگدان بۆ دزو مرۆڤ کوژەکانی دەسەڵات . ئەمانە بۆیەک ڕۆژ یان بۆیەک کاتژمێر دەست هەڵناگرن لە جێبەجێ کردنی یاسایی دژە ئینسانی لەسێدارەدان چۆن دەکرێت باوەڕ بەبانگەشەو بالۆرەلێدانیان بکرێت.
باشترە خەڵک زیاتر هێزوئیرادەی شۆڕگێڕانەی خۆیان ڕێکخراوترو بەهێزتر بکەن لەتەواوی ئێران و کوردستان لەناو بوتنەوەیەکی جەماوەری دا کە هەنگاو بەکردار بەرەو ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرن .
یەکێک لەهۆکارە بەهێزەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەئێران ئەوەیە کە تەواوی دەسەڵات لەخۆی دڵنییایە کە ڕۆژ دوایی ڕۆژ ناڕەزایەتی یەکانی خەڵک بەهێز تر وپڕ کاریگەر تر دەبێت ، شەپۆلەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گەورەتر دەبێت کە پایەکانی ئەو ڕژێمە لەبەریەک هەڵدەوەشێنێت و دەیان خاتە زبڵدانەوە .
ڕۆژی هەڵبژاردن و دەنگ دان پێویسته بکرێتە ڕۆژی نەفرەت کردن لەچەوسانەوە ونایەکسانی .
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.